هەڕەشەی سپای پاسداران لە هەوارچییەکانی پیرانشار

0
605

لەلایەن سپای پاسداران و هێزی ڕژیم هەڕەشە لە هەوارنشین و مەڕدارەکانی سەرسنوور کراوە.

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕۆژی کورد لە لایەن سپای تیرۆریستیی پاسدارن هەڕەشە لە هەوارنشین و مەڕدارەکانی پیرانشار کراوە کە بە هیچ جۆرێک هاوکاری پێشمەرگە نەکەن و هەربزانین تەنانەت ئەگەر نانێک بدەنە پێشمەرگە ئەوە لەگەڵ سزادانی کوشتن بەرەو ڕوو دەبن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە بە ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند: “ئەمساڵ کارتی تایبەت بە هاتووچۆی سەرسنوور دراوە بە مەڕدار و هەوارچیەکان و لەهەر ماڵێک تەنیا 8 کەس بۆی هەیە هاتووچۆ بکا و لەوە زیاتر ئیزنیان پێ نادرێت، واتا لە هەرماڵ تەنیا هەشت کەسیان دەتوانن لە ناو خێوەت وهەوارەکان بمێننەوە.”

ئەو سەرچاوە هەروەها گوتیشی: “جاشێک بەناوی حاسڵ ئەحمەدی کە ساڵیانێکە دەستی لەهەمووجنایەتێک بە دژی کورددا دابووە و بە “حاسڵە شێت”  بە هەوارچی و مەڕدارەکانی گوتووە: ئێمە هەر کەس بیبینین و نەیناسین دەستوورمان هەیە تەقەی ڵێبکەین و بیکوژین.”

شایانی باسە، لە دوای پەیامی نەورۆزیی سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران بۆ ڕاسانەوە و دەست پێکردنەوەی خەباتی چەکداری، گوشارەکانی ڕژیم لەسەر سنوورنشینان چەند قات بووە، ئەوەش جیا لەوەی کە تا ئێستا پەرتووکێک لەسەر مێژووی ئەو حیزبە بە چەواشەکاری بڵاو بۆتەوە و لە دوو شاری ورمێ و تەورێزیش “شەونامە” بە دژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بڵاو بۆتەوە و لە شاری تارانیش بەنێریان هەڵواسی کە تێیدا چەواشەکاریی میژوویی بزاڤی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات کرابوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.