ئەنجوومەنی تفەنگ ـی ئەمریکا هەڕەشەی لە ئێران کرد

0
613

کۆمەڵەی تفەنگ، کۆمەڵەیەیکی ئەمریکاییە کە خوازیاری گشتی کردنی چەک لەو وڵاتەیە و لای وایە دەبێ هەموو کەس خاوەن چەک بێ و هزرێکی خۆپارزێ (موحافزەکار)انەیان هەیە.

ئەو کۆمەڵەیەک ڤیدیۆیەکی بڵاو کردۆتەوە کە تێیدا هەڕەشە لە عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئێران دەکا و دەڵێ تا ئێستاش گورزی ئەمریکات نەبینیوە.

لەو ڤیدیۆیەدا، پیاوێکی ڕیش چەرمۆ بە کڵاوێکی کابۆییەوە ڕوو لە ڕێبەری ئێستای ڕژیمی ئێران دەکا و دەڵێ: “هۆ ئایەتووڵڵاکان گوێتان بکەنەوە، ئێوە تیرۆریستن”.

دواتر دەڵێ: “ئێوە سەرۆک کۆماری منداڵۆچکە و لاوازی ئێمەتان بینیوە بەڵام هێشتاش ئەمریکاتان نەبینیوە. منداڵەکانی ئێمە لەناو ئاو لەگەڵ تیمساح زۆرەبانی دەگرن و جەرگ و هەناوی دەردێنن”

لە درێژەی هەڕەەشکانی خۆیدا ئەو کەسە دەڵێ: “ئێوە هێشتا وەرزێڕ، کۆبپییەکان، داربڕەوەکان و شۆفیر کامیۆنەکانی ئێمەتان نەبینیوە.”

“ئەرێ کاکی خۆم ئێوە ئامریکاتان نەبینیوە و لە خوا بپاڕێنەوە قەت قەت نەیبینن”


سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.