ئیداری گازی سەقز هەڕەشەی بڕینی گازی مزگەوتەکان دەکات

0
570

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە شاری سەقز، بەهۆی نەدرانی پارەی گازی مزگەوتەکانی ئەو شارە، فەرمانگەی گاز هەڕەشەی بڕینی گازی مزگەوتەکانی کردووە.

هەواڵنێری ڕۆژی کورد لەمبارەوە ڕایگەیاند: “کۆمپانیای گازی پارێزگای سنە لە نامەیەکدا هەڕەشەی لە لێژنەی بەڕێوەبەریی مزگەوتەکان کردووەو ڕاگەیاندووە کە لە ئەگەری نەدانی تێچووی گازی مزگەوتەکان لە دوو مانگی داهاتوودا، گازەکەیان هەڵدەبڕن.

تا ئێستا بەڕێوەبەریی ئەوقافی شاری سەقز لەمبارەوە هیچ دژکردەوەیەکی لە خۆی نیشان نەداوە بەڵام فەرمانداری سەقز ڕایگەیاندووە لێکەوتە یاساییەکانی ئەو کردەوەیە لە ئەستۆی خودی فەرمانگەی گازە و ئەوان لێی بەرپرسیارن.

لێژنەی بەڕێوەبەریی ئەو مزگەوتانە دەڵێن تەنانەت داواکاریی نوێنەرانی پارلمانیش نەیانتوانیوە فەرمانگەی گاز ڕازی بە پاشەکشە لە بڕیارەکەی بکەن.

. بەپێی بڕیاری نوێنەرانی پارلمانی ڕژیم و بەپێی بەندی ٨٨ی مادە واحیدەی یاسای بودجەی ساڵی 1391 تا 1395ی هەتاوی، تێچووی ڕۆژانە و مافی هێڵی کارەبا، ئاو و گازی مزگەوتەکان، حوسێنیە و دارولقورئانەکان، ڕاگەیێندراوە و چەسپاوە بەڵام ئەو ئاسایە بۆ مزگەوتەکانی کوردستان و بەلووچستان بەڕێوەنەچووە و سەرجەم تێچووی ئەو شوێنانە لە لایەن خەڵک و لە چوارچێوەی تێچووی مزگەوتەکان و لە ڕێگای لێژنەی بەڕێوەبەریی مزگەوتەکانەوە دەدرێ و دابین دەکرێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت