پاسدار سەلامی: ڕەوەیەک موشکەمان ئامادەیە بۆ پێکانی دوژمنان

0
956

ڕۆژی کورد: جێگری فەرماندەی سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ڕژیم وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئێران پێویستییەکی بە سامانی ئێس 300ـی ڕووسی نەبوو و تەنیا بە هۆی ئەوەی کە گرێبەستی نووسیبوو کڕیونی گوتی: “ڕەوەیەک مووشەک لە ناو تونێلەکان و سیلۆکان و شوێنگەلی تایبەتدا ئامادەی هاویشتنن”.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی سەر بە سپای پاسداران، پاسدار سەلامی لە بەرنامەیەکی تایبەتی هەواڵی کاناڵی 2ی ئێران گوتوویەتی: “ئێمە دەتوانین بە کەڵک وەرگرتن لە مووشەکگەلێک خاڵپێک وەک فاتح، زولفەقار، قەدر، سجیل، خەلیجی فارس و هورموز، ئامانجەکانی دوژمن بپێکین”.

سەلامی لە بەشێکی تری ئەو دیمانەیەدا باسی لە ڕێککەوتنی FATF کردووە و گوتوویەتی: “دەوڵەتی ڕوحانی دەڵێ بۆ پێشگرتن لە دراوشۆری ئەو ڕێککەوتننامەیەی واژۆ کردووە بەڵآم ڕەخنەگرانی دەوڵەت دەڵێن بە واژۆ کردنی ئەو ڕێککەوتننامەیە، دەوڵەتی قەبووڵی کردووە تا بەشێک لە گرووپەکانی ناوچە وەک حیزبووڵای لوبنان کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانییان لێدەکرێ، تیرۆریستن و بنکەگەلێکی وەک سپا لە بازنەی هاوکێشە ماڵییەکان دەچنە دەر”.

پاسدار سەلامی هەروەها گوتیشی:”ئەو بابەتە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر جووڵەی سپا نابێت، چونکە سپا بنکەیەکی یاسایی و بەهێزە و هەلومەرجی بۆ بەربەرەکانی لە هەمبەر زلهێزەکان هەیە”.

سەلامی هەروەها باسی لە ترسی ئەمریکاییەکان بۆ هێرش بۆ سەر ئێران کر و گوتی: “ئەوان بە قسە هەمیشە باسی دەکەن بەڵام بە کردەوە قەت ناوێرن، ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە هەمبەر ئێمە خۆ بە هند وەرناگرن بۆیەش هەمیشە بە ترس و ڕێزەوە دێنە پێش چونکە باش دەزانن لە ئەگەری هێرش کردنە سەر ئێران چییان بەسەر دێت”.

پاسدار سەلامی هەروەها لە قسەکانیدا دژبەریی خۆی لەگەڵ پەیوەندیگرتن لەگەڵ ئەمریکا ڕاگەیاند و گوتی: “پەیوەندی و دانوستانی ئێمە لەگەڵ ئەمریکاییەکان بە کەڵکی هیچ نایە و باشتر وایە کاتی خۆمان بە فیڕۆ نەدەین، ئەوپەڕی خۆش باوەڕییە کە لامان وابێ ئامریکاییەکان لە بەڵێنییەکانی خۆیاندا دادوەر و بە ئینساف  و پیاوانە بجووڵێنەوە”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت