فەرماندەی هێزی دەریایی سپای تیرۆریستیی پاسداران: بەقەرا سەرە دەرزیلەیەک هێز لە ئەمریکادا نابینین

0
724

ڕۆژی کورد: عەلی فەدەوی فەرماندەی هێزی دەریایی سپای تیرۆریستیی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی دەڵێ: “ئەمریکا توانایی هێرشی سەربازی کردنە سەر ئێرانی  نیە و کۆماری ئیسلامیش بەقەرا سەرە دەرزیلەیەک هێز لە ئەمریکدا نابینێ و بایەخی پێنادا”.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی ئیسنا، عەلی فەدەوی، ئەمڕۆ یەکشەممە، پێنجی ڕێبەندان لە کاتی قسە کردن لە کۆنگرەیەکدا گوتی: “ئێستا ٥٠ ناوی ئەمریکایی لە کەنداون کە لەگەڵ ناوی هاوپەیمانەکانی دەکاتە ٦٣ ناو، بەڵام ئێمە بەقەرا سەرە دەرزیلەیەکیش بایەخی هێزیان بۆ دانانێین”.

ئەو فەرماندەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی سپا، لە میانەی قسەکانیدا باسی لە ڕووداوی “تەبەس” و “هێرش کردن بۆ سەفارەتی ئەمریکا لە ساڵی ١٣٥٨” دا کرد و بە “بەڵاکانی خودا” ناوی بردن.

فەدەوی هەروەها گوتی: “بەربەرینتر بوونی ڕەهەندەکانی دوژمنایەتی ئەمریکا و داپڵۆسێنەرەکانی تر  لەگەڵ ئێران، مزگێنی و بەڵێنی خودایە لەسەر ئەوەی کە لە کۆتایی دا ڕەوا بەسەر ناڕەودا سەردەکەوێ و زاڵ دەبێ.

ناوبراو هەوەها لە بەشێکیتر لە قسەکانیدا گووتوویەتی: “ئەمریکاییەکان باش بەو راستییە گەیشتوون کە ئەو هیزەیان نییە کە خۆ لە گژ ئینقلاب ڕاکەن و ئەگەر وابکەن بە هیچ جۆرێک سەرناکەون”.

فەدەوی هەروەها گوتی: “ئەمریکاییەکان ناتوانن لە زۆر چەمک کە لە ئێران ىوونی هەیە تێبگەن، گرنگترینی ئەو چەمکانە ئەوەیە کە لە فەلسەفەی ئەمریکاییەکان، خودا، پێغەمبەر، شەهید و شەهید بوون و ئیمان، بوونی نیە”.

قسەکانی ئەو فەرماندەی سپا بە دژی ئەمریکا کە چەندین جارە دووپاتیان دەکاتەوە  لە حاڵێکدایە کە ئێران تا ئێستا و لە دوای ڕاگەیاندنەوەی خەباتی چەکداری لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و دواتر ئامادەیی دەربڕینی پارتی ئازادی کوردستان بۆ خەبات لە کوردستانی خۆرهەڵات، ئێران ٣ بنکەی مووشەکی لە سنورەکان جێگیر کردووە و چەند ڕۆژ بەر لە ئێستا محەممەد خاکپوور خۆی هاتە ئەو ناوچانە و ئێران لە ڕووی میدیاییەوە دەستی کردووە بە چەواشەکاری بە دژی حدکا و خەباتی کوردستانی خۆرهەڵات و ترسێکی تەواو ئەو ڕژیمەی داگرتووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.