ڤیدیۆی دڵتەزێنی دەرهێنانەوەی منداڵێکی سووری لە ژێر کاولەکان ببینە

0
1340

ڕۆژی کورد: ئەم گرتەیە، ڤیدیۆی دەرهێنانەوەی منداڵێکی تری سوورییە لە ژێر ماڵە کاول بووەکانی بۆمبارانە نامرۆڤانەکەی بەشار ئەسەد و هاوپەیمانەکانی.

ئەحمەد، منداڵێکی 11 ساڵانە کە لە ژێر ماڵە کاول بوو و تێکجماوەکانی ژێر بۆمبارانەکانی ڕووسیە و سووریە و هاوپەیمانانیاندا ماوەتەوە و خەریکە دەریبێننەوە.

ئەحمەد تەنیا یەک هاواری هەیە:”تینوومە تینوومە”، خەڵکیش بۆ ئەوەی هۆشی لە خۆی نەچێ داوای لێدەکەن قورئان بخوێنێتەوە.

ئەو گرتەیە کە لە لایەن بی بی سی یەوە بڵاو بۆتەوە دوای گرتەی “عیمران”، ئەو منداڵە بچکۆڵانەی کە دوای دەرهێنانەوەی لە ژێر ماڵە کاول بووەکان، کە جەستەی خوێناوی خۆی بینی، تەنیا تاس و وڕ، چاوی لە دووربینەکان بڕی و دەسی خوێناویی خۆی بە سەندەڵییەکە سڕییەوە و متەقی نەکرد”.

زانیاریی ناوەندەکانی مافی مرۆڤی سووریە باس لە کوژرانی زیاتر لە 140منداڵ لە بۆمبارانەکانی ئەسەددا دەکات.

لە لایەکی تریشەوە هەرچەند ڕووسەکان دەڵێن فڕۆکەکانی ئەوان، بنکەکانی داعش بۆمباران دەکات، بەڵام دژبەرانی ئەسەد دەڵێن ئەوان بە ئانقەست لە بنکەی دژبەرانی تری ئەسەد دەدەن و نیوە بە نیوەش بۆ لای داعش ناچن.

لەو دواییانەدا فڕۆکەکانی ئەسەد، باژێڕی حەسەکەی کوردستانی ڕۆژئاواشیان بۆمباران کرد کە دەگوترێ هێزەکانی حیزبووڵا و ئێرانیش لەو باژێڕە شان بە شانی هێزەکانی ئەسەد خەریکی کوشتن و تاڵانی کوردستان و کوردەکانن.

غەسان شەریل، نووسەری بەناوبانگی عەڕەب لە بابەتێکدا لە ژێر ناونیشانی “ئایا کوردەکان لە داعش مەترسیدارترن” کە لە لایەن ناوەندی ڕۆژی کوردەوە کراوە بە کوردی، باس لە هاوپەیمانەتیی چڕی نێوان ئێران، عێراق، سووریە و تورکیە بە دژی کوردەکان لە ئێستادا لەگەڵ یەکتری دەکا و دەڵێ بێ گومان بۆمبارانی ئەم دواییانەی حەسەکە دوای نامە گۆڕینەوەیەکی زۆر لە نێوان ئەسەد و ئەردۆغاندا هاتۆتە ئاراوە.

 

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.