عەڕەبستان، حوسیەکانی بە هاویشتنی موشەک بەرەو مەکە، تاوانبار کرد

0
785

ڕۆژی کورد: عەرەبستانی سعودی دەڵێ چەکدارانی حوسیی یەمەن، موشەکی بالستیکیان لە مەدینە هەڵکردووە بەڵام حوسیەکان دەڵێن ئەو موشەکە بەرەو فڕۆکەخانەی ناونەتەوەیی جەدە هاویژراوە نەک بەرەو مەکە.

ئێرانیش لە وڵامی ئەو قسەی سعودیە وەدەنگ هاتووە و دەڵێ باشتر وایە سعودیە کەڵکی سیاسی لە بایەخە پیرۆزییە ئایینیەکان وەنەگرێ و چەواشەکارییان پێنەکات.

عەڕەسبتانی سعودی ڕایگەیاند کە موشەکی چەکدارانی شیعەی حوسیی یەمەن لە ٦٥ کیلۆمیتریی باژێڕی مەکە، هەستی پێکراوە و تەقێندراوەتەوە و لە هەمان کاتیشدا شوێنی هاویشتنی موشەکەکە کراوەتە ئامانجی فڕۆکەکانی سعودیە.

حوسیەکانیش دەڵێن شەوی پێنج شەممە لە پارێزگای سەعدەوە لە باشوری ڕٶژئاوای یەمەن و لە سنووری سعودیەوە ئەو موشکەکە بەرەو جەدە هاویشتراوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش ئەمڕۆ لەمبارەوە گوتی: “ئامۆژگاریی من بۆ سعودیە ئەوەیە چیتر پیرۆزییە ئایینیەکان نەکاتە کەرستەی یاریی سیاسی و چەواشەکارییان پێ نەکات”.

مەودای نێوان جەدە و مەکە نزیک بە ٥٠ کیلۆمیترە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت