هەڵوەشاندنەوەی کۆنسێرت و کۆڕە شیعر لە مەریوان و بۆکان

0
851

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕٶژی کورد لە شاری مەریوان، ڕۆژی دوشەممە، ٤ گەلاوێژ، ئیدارەی ئێرشادی شاری سنە، پێشیان بە بەڕێوەچوونی كۆڕێكی خوێندنەوەی شێعر و چیرۆك لە شاری مەریوان گرت.

بڕیار بوو ئەم كۆڕە لە ژێر ناوی “بەرخودانی خەیاڵ” لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی، هونەریی “ڤەژین:ـەوە بەڕێوە بچێت.

دوای تێپەڕینی نزیكەی مانگێك بەسەر مۆڵەتی ئەو کۆڕەشیعرە، جێگری جەلال قەلعە شاخانی، فەرهەنگیی پارێزگای سنە، پێیڕاگەیاندوون ئیزنی بەڕێوەبردنی ئەو كۆڕەیان پێ نادرێت.

لە هەمان کاتدا هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە شاری بۆکان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێ شەممە، ٥ گەلاوێژ كۆنسێرتی هونەرمەندی ئێرانی “فەرزاد فەرزین” کە بڕیار وابوو لە هۆڵی دەریای شاری بۆكان بەرێوە بچێت، لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتیەكانەوە پێش بە بەڕێوەچوونی گیرا.

 ئەو کۆنسێرتە لە لایەن سوپای پاسدارانەوەو بە هۆی هەبوونی پرس و ئاریشەی ئەمنی پێش بە بەڕێوەچوونی گیراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت