هەڵۆکانی زاگرۆس چوارەمین هێرشی خۆیان لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوو لە بۆکان، ئەنجام دا

0
3865

ڕۆژی کورد: لە درێژەی چالاکیی چەکداری لە ناوخۆی کوردستانی ڕٶژهەڵات، چوارەمین عەمەلیات لە شاری بۆکان لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا ئەنجام درا.

 بەپێی هەواڵی هەواڵنێری  ناوەندی ڕۆژی کورد لە باژێڕی بۆکان، شەوی هەینی ١٩ی خەرمانانی ١٣٩٥ـی هەتاوی، هەڵۆکانی زاگرۆس لە گوندی گڵۆڵانی سەرێ ـی سەر بە باژێڕی بۆکان، دوو جاشی ئەو گوندە بە ناوەکانی ” هیدایت حوسینی” و” عەزیز حوسینی” یان کردە ئامانجی پەلاماری خۆیان.

بە گوێرەی زانیاریی ماڵپەڕی هەڵۆکانی زاگرۆس، هیدایت کوری سەید محەمەدی بلوکبڕە تەمەن 45 ساڵان و دانیشتوو و لە دایکبووی گوندی گڵۆڵانی سەرێ ـیە.

 ناوبراو لە کڕین و فرۆشتنی مادەی هۆشبەری شیشەدا دەستی هەبووە و سەرەڕای ئەوەش هاوکاری لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی ڕژیم کردووە و سیخوڕی بەسەر خەڵکی ئەو ناوچەیەدا کردووە. لە دوایین کردەوەی قێزەونیدا لەلایان دەزگا ئەمنییەکانیی ڕژیمە راسپێردرابوو تا لاوانی ناوچەی گەورکایەتیی بۆکان بۆ جاشێتی ڕاکێش بکات و زۆر بێشەرمانە لە مزگەوتی گڵۆڵانی سەرێ لەسەر ئەو ڕاسپاردەی خۆی قسەی بۆ لاوان کردووە و داوای لێکردن ببن بە جاش  و بەسیج.

هەروەها عەزیز حوسێنی کوڕی سەید کەماڵ، برازا و یەکێک لە هاوکار و یارمەتیدەرەکانی هیدایەت لە کاری سیخوری و فرۆشتنی مادەی هۆشبەردا، کەوتۆتە بەر پەلامار.

بەپێی زانیارییەکان، عەزیز 10 خولەک دوای ئەنجام دانی پەلامار بۆ سەر هیدایەت، کەوتۆتە ژێر هێرش و پێکراوە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی هەڵۆکانی زاگرۆس، هیدایت سێ گوڵلەی بەرکەتووە، دوو لە زگی و یەک لە شانی چەپی و ئێستا لە بەشی “ئای سی یوی” نەخۆشخانەی گشتیی بۆکانە، دۆخی گشتیی ئەو جاشە ڕوو لە خراپییە و عەزیزی برازای یەک گوللـەی بەر سەری کەتووە لە نەخۆشخانەی بۆکان لە بەشی پیاوان خەوێندراوە.

هەڵۆکانی زاگرۆس ئاماژەیان بەوەش داوە کە ئەو هێرشە دوای سێ جار وشیارکردنەوەی لە ڕێگای نووسراوە ئەنجام دراوە.

هەروەها لە کاتی ئەنجام دانی ئەو هێرشە کە بە مەبەستی تەمبێ کردنی ئەو دوو جاشە ئەنجام دراوە، کەسێکی ئاسایی خەڵکی گوندی گڵۆڵانی سەرێ بە ناوی حەسەن مەعروفی بە هۆی نزیکی لە ڕووداوەکە بریندار بووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت