هەڵۆکانی زاگرۆس بەکرێگیراوێکی سپای پاسدارانیان بریندار کرد

0
1000

رۆژی کورد: ئەندامێکی سوپای پاسداران لە پیرانشار،  لە ئەنجامی تەقەی هەڵۆکانی زاگرۆسدا کە خۆیان بە لقی چەکداری نهێنیی حیزبی دیمۆکرات دەزانن، بە توندی بریندار بوو.

ماڵپەری کوردستان میدیا، لەو بارەیەوە بڵاوی کردۆتەوە، سەر لە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ماشیةێکی هەڵگری چەند کەسی سەربە سوپای پاسداران لەلایەن هەڵۆکانی زاگرۆسەوە هێرشی کرایە سەر و بریندار بوونی ئەندامێکی بەکرێگیراوی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییەی رژیمی لێکەوتەوە.

ئەو هێرشە لە ناوچەی کۆنە لاجانی پیرانشار ئەنجام دراوە، کە تیایدا “مەلا عەلی زێوەیی” بریندار کراوەو ماشینی بەکرێگیراوەکانیش زیانی پێگەیشتووە.

ماڵپەڕی حیزبی دیمۆکرات نووسیویەتی: ئەو بەکرێگیراوەی سوپای پاسداران بەهۆی قووڵیی برینەکانیەوە سەرەتا رەوانەی نەخۆشخانەی پیرانشار و دواتریش رەوانەی نەخۆشخانەی “خومەینی” لە ورمێ کراوە.

کوردستان میدیا باسی لەوەش کردووە، هەڵۆکانی زاگرۆس هەڕەشەیان کردووە کە دەست لە هیچکام لە ئەندامانی سپای پاسداران نابوێرن.

هەڵۆکانی زاگرۆس رێکخستنێکی نهێنیی چەکدارە و خۆی سەر بە حیزبی دیمۆکراتی کوردستان ناساندووە و لە ماوەی رابردووشدا لە شارەکانی ورمێ، سەقز چالاکییان ئەنجام داوە.

13823188_574345546068610_1490805415_n

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت