بەڕێوەچوونی هەڵمەتێکی ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ پشتیوانی لە کەبوودوەند لە هەولێر

0
702

رۆژی کورد: ئه مڕۆ ڕێكه وتى 2016/6/2 لە شاری هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستانی باشوور، لە بەردەم پاركی شانەدەر گردبونەوەیەكی پشتیوانی لە محەمەد سەدیق كەبودوەند، ڕۆژنامەوان و باوکی مافی مرۆڤی کوردستان، بەڕێوەچوو.

 ئەم کۆبوونەوەیە لە لایەن ((رێكخراوی یەكبوونی گەنجان، ماڵپەڕی هەڵوێستو Koncicc Ican-kurdistan Kurdistan without Genocide)) ڕێک خراوبوو ئەم پارت و ڕێكخراوانەش بەشدارییان تێدا كرد:

((ڕێکخراوی ژنانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، تۆڕی ڕێكخراوەكانی هەولێر، ڕێكخراوی ژنانی كوردستان، ڕێكخراوی ئاڤیار، كۆمەڵەی خوێندكاران -لقی زانكۆو پەیمانگاكان، تەڤگەری جوانی كورد، یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان، پارتی دیموكراتی گەلان، پارتی پارێزگارانی كوردستان، پارتی سەربەخۆیی كوردستان، پارتی كۆماری كوردستان، حیزبی ڕزگاری دەستەی سەرۆكایەتی و  یەکیەتی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان)).

لە سەرەتای ئەو هەڵمەتە ناڕەزایەتییەدا، بەیاننامەیەک چالاکانی مەدەنی و سیاسیی کوردستانی باشوور لە لایەن عەلی سیاسی یەوە خوێندرایەوە، دواتر چالاک و چاوەدێری سیاسی، هادی عەزیزی لەو پێوەندییەدا، بۆ ئامادەبووان ئاخاوت، دواتر سیروان گەردی لەلایەن رێکخراوی “ئاسوودە” وە، لەمبارەوە چەند وتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

hew6

hew5

hew4

hew3

hew0

hew1

hew2

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.