لە ٥ مانگدا ٤٤ کەس لە پارێزگەی ورمێ بوونەتە قوربانیی هەڵەی پزیشکی

0
983

رۆژی کورد: لەماوەی ٥ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە پارێزگەی ورمێ ٤٤ کەس بەهۆی پلە پارێزگەی ورمێ ٤٤ کەس بەهۆی پێدانی دەواو حەبی هەڵە و نەشتەرگەریی هەڵەوە سکاڵایان لە پزیشکەکان تۆمار کردووە.

بەرپرسی پزیشکی دادوەریی پارێزگەی ورمێ رایگەیاندووە: لە ماوەی ئەو ٥ مانگەدا رێژەی هەڵەی پزیشکی لەسەدا سەد زیادی کردووەو سکاڵای هاووڵاتیان لە پزیشکەکان دوو ‌هێنده زیادی کردووە.

دوکتور رەسووڵ رەوشەنی رایگەیاندووە: کە ئەگەر هەڵەی پزیشکی سەلمێندرا، بەپێی یاسای پزیشکی دادوەری، دەبێ پزیشکەکان لەبەرامبەر هەڵەکەیان و هەروەها ئەو کەسەشدا بەرپرسیار بێت.

بەپێی ئەو ئامارانەی کە  بڵاوبوونەتەوە، ژنان و منداڵانی کورد زۆرترین رێژەی قوربانیانی هەڵەی پزیشکی پێک دێنن.

وتەکانی ئەو پزیشکە لە کاتیكدایە کە لەماوەی رۆژانی رابردوودا ژمارەیەک راپۆرت لەمەڕ هەڵەی پزیشکی لە ناوچەکانی کوردستان بڵاو بوویەوە کە هاووڵاتییان بەهۆی وڵامنەدانەوەی پزیشکەکان سکاڵایان تۆمار کردبوو.

بەفرین محەمەدزاده، تەمەن ١٥ ساڵ و خەڵکی بانه کە بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە گورچیلەکانی لەدەست دابوو، پزیشکەکەی پاش دەرکەوتنی هەڵەکەی، خۆی لەو بنەماڵە کوردە شاردبوویەوە.

چالاکانی ژن لە کوردستان، هۆکاری قوربانی بوونی ژنان لەمەر هەڵەی پزیشکی، بۆ نەبوونی پزیشکی شیاو و کادری لێهاتووی دەرمانی و هەروەها پەراوێز خستنی کادری پزیشکیی لێهاتووی کورد لە نەخۆشخانەکانی کوردستاندا دەگەرێننەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت