خاڵۆ کوردین: هەڵبژاردنەکانی ئێران دیموکراتیک نین

0
8179

تایبەت بە رۆژی کورد
بڕیار وایە لە حەوتی ڕەشەممەی ئەمساڵدا هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شووڕای ئیسلامی و مەجلیسی خوبرەگان لە ئێران بەڕێوە بچێ، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە ڕاگەیەندنەکاندا هەموو هەوڵێک دەدەن خەڵک بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان ڕابکێشن و سیمایەکی دیموکراتیک بە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵ ببەخشن، بەشی زۆری حیزب و لایەنە سیاسییەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان بایکۆتی هەڵبژاردنەکانیان کردووە و داوایان لە خەڵک کردووە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا نەکەن. رۆژی کورد بە پێویستی زانینی لە تەوەرێک دا پرسی بەشداریکردن و بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردنەکاندا لەگەڵ نووسەر و رووناکبیران و هونەرمەندانی خۆرهەڵات بخاتە بەر باس.

لە بەشی  چواردەیەمی ئەو تەوەرە دا  خاڵۆ کوردین، چالاکی سیاسی  بەم شێوەیە ڕای خۆی دەردەبڕێ:

“کاتێ باسی هه‌ڵبژاردن له‌ ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئاخوندی ئه‌کرێ ،  ده‌بێ بزانرێ گه‌لۆ سیستمی هه‌ڵبژاردن به‌ پێی بنه‌مای دیموکراسی به‌رێوه‌  ئه‌چێ یان نا “

له‌ حکوومه‌تی  ئێراندا رێبه‌ر نێردراوی خوایه‌ و خه‌ڵکه‌که‌ش ده‌بێ فه‌رمانبه‌ری رێبه‌ری  ئیسلامی بن و هه‌ر راسپارده‌ و فه‌رمانێک له‌ لایه‌ن ئه‌هره‌می ده‌سه‌ڵات  واتا ویلایه‌تی فه‌قێ و شه‌خسی خامنه‌ییه‌وه‌  ده‌ر ئه‌کرێ حیکمه‌تی  ئیلاهییه‌ و ده‌بێ به‌ ئاڵتوون بنه‌خشێندرێ و سه‌رپێچی کارانیش مولحید و  له‌ به‌رژه‌وه‌نده‌ی کافران نافه‌رمانی ئه‌که‌ن ، ده‌بێ سزایان دۆزه‌خ بێ .

  شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ ئێران پێش له‌وه‌ی بچێته‌ قۆناخی جێبه‌جێ  کردنه‌وه‌ موهه‌ندسی کراوه‌ و مۆره‌ی خۆیان دیاری کراوه‌ و تا کاتی  هه‌ڵبژاردنه‌کان خۆیانی بۆ ته‌یار ئه‌که‌ن که‌چی لێره‌ و له‌وێ شه‌ری  ته‌بلێغاتی له‌ لایه‌ن گروپ و تاقمه‌کانی ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌  ئابووریه‌کان ده‌س پێ ئه‌کات به‌ڵام له‌ واقیعدا بۆ مان و مه‌وجودییه‌تی  نزام غافڵ نابن و هه‌موو هه‌وڵ و توانایان بۆ وه‌حده‌ت و یه‌کپارچه‌یی  کۆماری ئیسلامییه‌ که‌ له‌ روڵه‌تدا و بۆ خۆڵ کردنه‌ چاوی خه‌ڵک و دوونیای  ده‌وه‌وه‌ و زۆربه‌ی کات به‌ زمانی زبر و توند وتیژ له‌گه‌ڵ یه‌کدی دووان و  ته‌نانه‌ت له‌ میدیاکانیانه‌وه‌ دژی یه‌کتر هه‌ڵوێستیان گرتووه‌ .

 به‌  پێی ئه‌زموون له‌ سیستمی کۆماری ئیسلامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مجاره‌یش  هه‌ر وه‌ک جارانی پێشووتر به‌رێوه‌ ئه‌چێ و روون ئاشکرایه‌ هه‌ر وه‌ک  پێشووتر سناریۆی ئاماده‌کراویان بۆ داناوه‌ و به‌ بێ هیچ له‌مپه‌رێك  به‌رێوه‌ ئه‌چێ و کۆتاییه‌که‌ی دیاره‌ که‌ هیچ له‌ ناوه‌رۆکی ئه‌و رژیمه‌  ناگۆردرێ ره‌نگه‌ ده‌مووچاوه‌کان شێوه‌کانیان له‌یه‌ک نه‌چێ به‌ڵام وه‌کوو  ئیدۆلۆژی له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای هاتنه‌ سه‌رکاریان هیچ جیاوازیێکیان پێوه‌  نابیندرێ .

 لێره‌دا  خاڵێک که‌ جێگای تێڕامان و سه‌رنجه‌

 گه‌لۆ  رژیم له‌ ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری خۆیدا تا چه‌ند توانای ریفۆرم و ئیسڵاحاتی  هه‌بوو که‌ ریفۆرمخوازانی کورد بتوانن له‌ پارڵمانی ئێران داخوازی له‌ ماڤی  کورد بکه‌ن ؟

 به‌ بێ هیچ  دوو دڵییه‌ک نه‌ک ئه‌وان نوێنه‌ری  راسته‌قینه‌ی خه‌ڵک نه‌بوونه‌ به‌ڵکوو ئه‌وه‌ فیلتری شۆرای نیگابانه‌  سه‌ڵاحیه‌تیانی کردووه‌ و جێگای متمانه‌ی ئه‌وانن که‌ ئیزنی چوونه‌ ناو  په‌رڵه‌مانیان پێ دراوه‌ و جگه‌ له‌ پڕکردنی کورسییه‌کان هیچ کارێکیان بۆ  ده‌نگده‌رانیان نه‌کردووه‌ و به‌ پێی ئه‌زموونیش تا کۆماری ئیسلامی له‌  ئێران حاکم بێ هیچیشیان پێ ناکرێ .

 هه‌ڵبژادن له‌ سیستمی کۆماری  ئیسلامی ئێران زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌که‌م ئه‌و حیزب و لایه‌نانه‌ن که‌ ئه‌بنه‌  هۆکاری هاندانی خه‌ڵک بۆ به‌شداری کردن و زه‌رمه‌ندی دووهه‌م خه‌ڵکه‌.

  بێ سه‌رنجدان له‌ رابردووی رژیم و تێنه‌فکرین له‌ سیستمی  هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ و مێژووییه‌ که‌ پێمان وابێ رژیم  ئه‌مجاره‌یان ره‌نگه‌ بتوانێ ریفۆرم و ئیسڵاحات له‌ سیاسه‌ت و خۆشگوزه‌رانی  خه‌ڵکدا بکات و که‌سانێک  بتوانن به‌ خۆپاڵاوتنیان و به‌ده‌سهێنانی ده‌نگی  زۆرینه‌ی ئازادیخوازان برۆنه‌ پارڵمان و له‌وێ ماڤی ده‌نگده‌رانیان  وه‌ده‌سبێنن و باسی ریفۆرم چاکسازی له‌ سیستمی حاکمدا بکه‌ن و بتوانن  شوێندانه‌ر بن .

 کاتێ باسی ئه‌و حیزب و لایه‌نانه‌ ئه‌که‌ین که‌  زه‌ره‌مه‌ندی یه‌که‌من ئه‌بێ ئه‌وه‌ بگوترێ که‌ ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتداری  مه‌لایان له‌ سێ ده‌یه‌ی رابردوودا بۆیان روون و ئاشکرا نیه‌ که‌ بڕیای  سه‌ره‌کی له‌ لایه‌ن ویلایه‌تی فه‌قێ و شه‌خسی خامنه‌یی ئه‌درێ و هیچ که‌س و  ئورگانێکی حکومه‌تی ناتوانێ پێره‌وی ئه‌و بڕیاره‌ نه‌کات

 گه‌لۆ تا  ئێستا که‌نگێ هه‌لبژاردنێکی دیموکراتیانه‌ له‌ ئێران هه‌بووه‌ و ئه‌مجاره‌ش  دووهه‌م جار بێ که‌ سیاسیه‌کانی دژبه‌ری حکومه‌ت دڵیان پێ خۆش بێ و پییان  وابێ که‌ درگای ره‌حمه‌ت له‌ خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی ئێران و به‌تایبه‌ت  کوردستان کراوه‌ته‌وه‌ که‌ ده‌بێ له‌و ده‌رفه‌ته‌ که‌ڵک وه‌ربگیردرێ، پێم  وایه‌ هه‌ر لایه‌نێک به‌ پێوه‌ری ریفۆرم له‌ حکومه‌تی ئیسلامیدا سیاسه‌ت  بکا زه‌ره‌رمه‌نده‌ چونکه‌ ئاکامه‌کانی هه‌ڵبژاردن روونه‌ و ره‌نگه‌ له‌  لای لایه‌نگرانیانه‌وه‌ بێ هیوایی و گوومان درست بکا و له‌گه‌ڵ دروشمی  رووخان و دیموکراسی بۆ ئێران ته‌با نیه‌

 و هه‌ر جۆره‌ هاندانی خه‌ڵک  بۆ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ نا دیموکراتیکه‌کانی ئێران ستوونی مانه‌وه‌ی  حکوومه‌تی سه‌رکوتگه‌ری مه‌لایانی پێ درێژ ئه‌کرێته‌وه‌ و تا خه‌ڵک زۆرتر  به‌شداری بکا به‌ قازانجی رژیمه‌ و به‌ زیانی خه‌ڵکه و به‌ پێی پێوه‌ره‌کان  هه‌ڵبژاردن له‌ ئێران نا مه‌شرووع و نا ڕه‌وایه‌ چونکه‌ نوێنه‌ری  راسته‌قینه‌ی خه‌ڵک ئه‌وانه‌ نین که‌ رژیم خۆی دیاری ئه‌کات .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

وەڵامێک بنووسە