ڕەزا ئەمینی: بایکۆتی شانۆکانی خولی دەیەمی مەجلیسی پێویستییەکی سیاسی و ئەنجام بەخشە

0
649

تایبەت بە رۆژی کورد

بڕیار وایە لە حەوتی ڕەشەممەی ئەمساڵدا هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شووڕای ئیسلامی و مەجلیسی خوبرەگان لە ئێران بەڕێوە بچێ، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە ڕاگەیەندنەکاندا هەموو هەوڵێک دەدەن خەڵک بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان ڕابکێشن و سیمایەکی دیموکراتیک بە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵ ببەخشن، بەشی زۆری حیزب و لایەنە سیاسییەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان بایکۆتی هەڵبژاردنەکانیان کردووە و داوایان لە خەڵک کردووە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا نەکەن. رۆژی کورد بە پێویستی زانینی لە تەوەرێک دا پرسی بەشداریکردن و بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردنەکاندا لەگەڵ نووسەر و رووناکبیران و هونەرمەندانی خۆرهەڵات بخاتە بەر باس.

لە بەشی  سێزدەیەمی ئەو تەوەرە دا ڕەزا ئەمینی، چالاکی سیاسی  بەم شێوەیە ڕای خۆی دەردەبڕێ:

سەرنج پێدانێکی رئاڵ بۆ ستراکتۆڕی سیستمی سیاسی ئێران  لە رووی پێناسە و کردەکی یا  ئەزمونکراو بایکۆت دەکاتە لۆژیکێکی سیاسی متمانە پێکراو.

 بناخە ئیدئۆلۆژییەکانی دیکتاتۆری ئایینی لە بنەڕەتدا چەمکی گەلسالاری بێ بایەخ دەکەن، لە سەر کۆڵکەی پاسیڤی بیری ئاسمانتەوەر مرۆڤ بێ ئیرادە دەکرێ مافی دیاریکردنی چارەنووسی لێ زەوت دەبێ.(1)بۆیە لە بنەڕەتدا گەڵاڵە کردنی دێمۆکراسی و ئاشتکردنەوەی لە گەڵ سیستمی دیکتاتۆری پێکناتەبایە و بەشداریکردنیش لە وەها دەسەڵاتێک خۆ و خەڵک فریودانە.

لە ئێراندا هیچ کام لە هێزەکانی پیکهێنەری دەوڵەت ئیزنیان پێنەدراوە رێبەر و دەسەڵاتە رەهاکەی سنووردار بکەن لە وەها ئانارشیزمێکدا دیکتاتۆر بە نوێنەری ئاسمان بە یاسایی کراوە و لە خەڵک زۆرتر دەفامێ و دەتوانێ بڕیار بۆ چارەنووسیان بدا بە پانتایی تەمەنی کۆماری ئیسلامی هەموو دامو دەسگا و نەهادێکی کۆمەڵگا  رۆڵی ماکێتیان گێڕاوە لەنگەریان بۆ چەوسانەوە راگرتووە و رێبەریان لە ژیانی کۆمەڵگادا موتوربە کردووە.

بایکۆتی شانۆکانی خولی دەیەمی مەجلیسی شورای ئیسلامی هەنووکە پێویستییەکی سیاسی و ئەنجام بەخشە، کۆماری ئیسلامی بە هۆی دۆڕانی لە سیاسەتی دەرکیدا کە پاشەکشەی لە پرۆژی ناوەکی کرد بە چاو و ڕاو لە نێو کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی خەریکی رێکخستنەوەی رەوایی سیاسی خۆیەتی بەشداری پێکردنی زۆر ملی خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی ئەو جارە بە ئامانچی خۆ رەاو دەرخستن و دمەلاسکە کردنی رۆژئاوایە تا وا بنوێنێ خەڵکی ئێران کێشەیەکیان لە گەل ئەو سیستمە نییە.

بەرەی دێمۆکراسیخوازی ئێران بە گشتی و خەڵکی کوردستان بە تایبەتی بە بایکۆتکردنی خولی دەیەمی مەجلیسی شورای ئیسلامی دەتوانن کۆماری ئیسلامی تووشی قەیرانێکی گشتگیر لە ئاستی ناو خۆیی و دەرەکیدا بکەن بە پیچەوانەی ئەوە و هەر چەشنە بەشداریکردنێک بە هەر تەوجیهێک درێژ کردنەوەی تەمەنی کۆماری ئیسلامی و رەوا کردنی دیکتاتۆرییە.

1.خومەینی دامەزرێنەری سیستمی دیکتاتۆری ولایەتی فقیە دێمۆکراسی پێ دیاردەیەکی رۆژئاوایی و دژە بایەخ بوو!

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.