حامید مائیلی: بێلایەن بوونی حیزبەکان باشترین و گونجاوترین هەڵوێستە

0
1053

تایبەت بە رۆژی کورد

بڕیار وایە لە حەوتی ڕەشەممەی ئەمساڵدا هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شووڕای ئیسلامی و مەجلیسی خوبرەگان لە ئێران بەڕێوە بچێ، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە ڕاگەیەندنەکاندا هەموو هەوڵێک دەدەن خەڵک بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان ڕابکێشن و سیمایەکی دیموکراتیک بە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵ ببەخشن، بەشی زۆری حیزب و لایەنە سیاسییەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان بایکۆتی هەڵبژاردنەکانیان کردووە و داوایان لە خەڵک کردووە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا نەکەن. رۆژی کورد بە پێویستی زانینی لە تەوەرێک دا پرسی بەشداریکردن و بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردنەکاندا لەگەڵ نووسەر و رووناکبیران و هونەرمەندانی خۆرهەڵات بخاتە بەر باس.

لە بەشی دووهەمی ئەو تەوەرە دا حامید مائیلی، نووسەر و وەرگێڕ بەم شێوەیە ڕای خۆی دەردەبرێ: ” بەشداری کردن یان نەکردن دە ئەو تێئاتر و شانۆ درۆیینەی کۆماری ئیسلامیدا هیچ ئاڵوگۆڕێک دە هەلومەرجی سیاسی یان ئابووری تا ئەو جێگایە نەتەوی کورد لەڕۆژهەلاتی کوردستان دەگرێتەوە پێکناهێنێ ، جا بایکۆت یان هاندان بۆ بەشداری خەلك دەو شانۆییەدا لەلایەن حیزبە کوردییەکانەوە، سەرەتایی زەرەرێکی کە دەتوانێ ببێ ،ڕادەی پێگەی خۆیانە لە کۆمەلگای کوردەواری کە بەو هەڵوێستە دەتوانن لە مەحەک بدەن کە کارێکی مەترسیدارە.

 تا ئێستا زۆرجاران هەم لە خەڵکیان ویستووە بەشدار بن، خەلك بەشدار نەبوون و لە خەڵكیان ویستووە بەشدار مەبن کە خەلك بەشدار بوون، ئەوە دەتوانێ دەستەواژەیەک بێ بە دەست کۆماری ئیسلامییەوە وەک “ڕاپرسییەک” لە خەلك بۆ ڕادەی خۆشەویستی یان نەویستی ئەوحیزبانە لە کۆمەلگای کوردەواریدا کە دەتوانێ دە سەرکوتی هەر بزاوێکی خۆڕسکانەی خەڵک خۆی بنوێنێ بەو شێوەیە کە کۆماری ئیسلامی ئەگەر هەست بەو ەبکا کە خەلک بێ پشتیوانن و ئەو حیزبانەیان ناوێ، دەستی سەرکوتی ئاواڵەتر دەبێ و هەم بە خەڵک و هەم حیزبەکان ناڕاستەوخۆ دەڵێ کە ئێوە بە گویرەی ئەو ڕاپرسییە ناڕاستەوخۆیە هیچ پەیوەندییەکی ڕیشەییان بەیەکەوە نییە ، کە هەڵوێستێکی درووست نییە بە باوەرێ من لەلایەن ئەو حیزبانەوە . بێلایەن بوون لەو بوارەدا باشترین و گونجاوترین هەڵوێستە ،ئیزن بدەن کە خەلك خۆیان بەرژەوەندی خۆیان تەشخیس بدەن، ئەوان لە گۆڕەپان و جەرگەی کارەکەدان.

 ئەوحیزبانە دەبێ ئەو بیرۆکە کە خەڵک سەغیرە وەلابنێین ،خەڵكی ئەورۆ ڕادەی وشیاری و شعوری کۆمەڵایەتییان گەیوەتە ئەو جێگایە کە بەرژەوەندی خۆیان بناسن . ڕینەمایی و شیکاری لە سەر هەڵومەرجی ئەو ٣٧ ساڵەی کۆماری ئیسلامی و وەبیر هێنانەوەی ئەو جینایاتانەی کە دەرحەق بە کۆمەلگای کوردی کردووە بێ شک بۆ جیلی دوای شۆڕش کاریگەری دەبێ و بە وردی دەتوانێ دە هەڵوێستی خەلکدا ڕەنگ بداتەوە ،بەلام نوسخەی سەتا سەت پێچانەوە “بەشدارر بکەن یان بایکوتی بکەن “بۆ خەلك ،دەحاڵێکدا کە خۆتان لە نێو خەلك دانین ناتوانێ هەڵوێستێکی درووست بێ ، بەڵام ئەگەر وەک بەرەیەکی یەکگرتوو کرابا هەڵوێستێکی یەکگرتووانە جا ئەو دەم قسە لە سەر بایکۆت یان بەشداری کرابا، دەیتوانێ تاڕادەیەک کارتێکەری بوایە بەڵام ئاوا بە لەت و کوتی و هەڵوێستی جیاوازی دژ بە یەکتر، نەک هیچ قازانجی بۆ نەتەوەی کورد نییە بگرە دە دوارٶژدا دەتوانێ ئاسەواری کاولکارانەی لە سەر یەکرێزی جەماوەریش کە لایەنگری ئەوحێزبانەن ولە ناوخۆی وڵاتن دابنێ و پەرە بەو چەند بەرەکییانە بدا .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.