دیلان سەعیدی: بایکۆتی هەڵبژاردنەکان خەباتی مەدەنییە

0
325

تایبەت بە رۆژی کورد

بڕیار وایە لە حەوتی ڕەشەممەی ئەمساڵدا هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شووڕای ئیسلامی و مەجلیسی خوبرەگان لە ئێران بەڕێوە بچێ، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە ڕاگەیەندنەکاندا هەموو هەوڵێک دەدەن خەڵک بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان ڕابکێشن و سیمایەکی دیموکراتیک بە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵ ببەخشن، بەشی زۆری حیزب و لایەنە سیاسییەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان بایکۆتی هەڵبژاردنەکانیان کردووە و داوایان لە خەڵک کردووە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا نەکەن. رۆژی کورد بە پێویستی زانینی لە تەوەرێک دا پرسی بەشداریکردن و بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردنەکاندا لەگەڵ نووسەر و رووناکبیران و هونەرمەندانی خۆرهەڵات بخاتە بەر باس.

لە بەشی  نۆزدەیەمی ئەو تەوەرە دا  دیلان سەعیدی، چالاکی سیاسی  بەم شێوەیە ڕای خۆی دەردەبڕێ:

“کورد و کۆماری ئیسلامی و هەڵبژاردن
هەر لەیەکەم ڕۆژی دەسەڵاتی مەلایان، کورد و رابەرانی کورد دژی ریفراندۆم و مەلاکانی ئێران یەکدەنگ بوون و باێکۆتی رفراندۆمیان کرد کە ئەوە شانازیکی گەورەیە بۆ کورد و رابەرانی ئەو سەردەمە بە تاێبەت رابەر و نیشتمان پەروەری کورد مامۆستا شێخ عیزەدین حوسێنی، کاتێک شوڤینیستەکانی ئێران شەریان سەپاند بە سەرماندا ، کورد یەکدەنگ بە دەستی خاڵی بەرەنگاری دوژمن بوونەوە کە بوو بە هوی ئەوەی کە دوژمن مەجبور کرا داوای دیالۆگ بکا . لە وتوویژ دەگەڵ داگیرکەر دیسان کورد یەکدەنگ و بە پلاتفۆرمی هاوبەشەوە دەگەڵیان کەوتە وتووێژ. ڕووداوەکانی پاش هەڵگیرسانی دووبارەی شەری داسەپاو بەسەر کورد دا ئەو ڕاستیەی دووپات کردەوە کە داگیرکەری عەجەم بە چەپ و راست و لیبرالییەوە دژی کورد و بەرژەوەندی کوردن حازر نین کەمترین داخۆازی نەتەوەی کورد مسۆگەر بکەن. دەگەڵ ئەو هەموو بێ متمانییە رابەرانی کورد هەر هیوا بڕاو نەبوون و باوەریان بەوە بوو کە دەکری لە ڕێگای دیالۆگەوە مافی کورد تا رادەیک مسۆگەر بکرێت بەڵام ئاکاری دزێو و تەقیە ئەوەی بە روونی دەرخستوە کە ئێرانی مەلا یا شا قەت چاوی بە کورد هەڵنایە و ئەگر پێان بکرێت قەڵاچۆمان دەکەن.
لە پرۆسەی سەقامگیر بوونی کۆماری ئیسلامی دەگەڵ ئەوەی کە ناکۆکی لە نێوان کەس و کەسانێکدا هەبوو ، بەڵام هەموویان بۆ پاراستنی حکومەتی ئیسلامی شیعە یەکدەنگ و یەکهەڵویست بوون ، ئەگەر چی رکابەرێک بوو لە نێوان دوو بەرەدا ، بەرەیەکی دوگم کە پێی وا بوو دەبێ دەستووراتی ئیسلام و شیعە بەتەواوی دامەزرێت و بەرەیەک کە پێیان وابوو کە دەبێ خۆیان دەگەڵ جیهانی مودێرن بگونجێنن. ئەم بەربەرەکانییە لە هەڵبژاردنەکاندا بە زەقی خۆی دەنواند و لەژێر دوو باڵی ئەسولگەرا و ئیسلاحتەڵب هەڵسوکەوتیان دەکرد. هاوکات ئاڵوگۆریکی گەورە بەسەر شۆرشی کوردوستان هاتبوو ، شۆرش تێکشکا بوو ، پێشمەرگە وڵاتی جێهێشت و ئینشعاب و دوو بەرەکی و شەرە دندووکە جێگای بە ڕۆحی شۆرشگیری تەنگ کرد ، ئەم پڕش و بڵاوبوونە ئێستاش هەر بەردەوامە. بە کورتی خەڵکی کورد بێ یار و بێ چەک و بێ پشتیوان کەوتە بەردەست داگیرکەریکی دڕ و بێ رەحم ، ئەوە بووە هۆی ئەوەی کە خەڵک ناهۆمید بێت و باوی هەنگاوی فورست تەڵەب و ماستاوچی و جاش ئێجگار خۆش بوو .ئیدی کابرای جاش و نۆکری دەوڵەت و چۆخ بەختیاری کورد هیچ شەرمیان نەدەکرد بەڵکۆ هێدی هێدی بوونە دەمراستی خەڵک .
ئەمە بووە هۆی ئەوەی کە کوردیش کەوتە ناو گەمەی شانۆگەری هەڵبژاردن و کوردیش ئوسولگەرا و ئیسلاحتەڵبی بۆ پەیدا بوو. دەستاودەست کردنی دەسەڵات لە ئوسولگەرا بۆ ئیسلاحتەڵەب چەند ساڵی خەیاند تا ساڵی ٨٨ کە ڕاپەرینی خەڵک بەتەوای سەرکووت کرا و سپا و بەسیج بوونە خاوەن دەسەڵاتێکی رەها، ئیدی حازر نین دەسەڵات و پووڵ و سەروەت تەنانەت دەگەڵ هاوپەیمان و دۆستانی کۆنی خۆیان بەش کەن ، پەیامی خامنەیی زۆر بە روونی ئەوی دەرخست کە دیکتاتۆری ئیسلامی ئیدی بە تەواوی یەکدەستە و ئیمکانی نییە تەنانەت یەک ئیمتیازیش بدەن بەکەس و لە هیچ بۆاریکدا.
پرسیاری سەرەکی ئەوەیە ئەگەر وایە بۆ دەبی خەڵک بەشداری لە شتێکدا بکەن کە بە روونی شانۆگەریە و هیچ دەسکەوتێکی بۆ دیموکراسی و ئازادی و کار و نان و مافی گەلان نییە.
بە باوەری من ڕۆشنبیری کورد سیاسەتمەداری کورد و ئەحزابی کورد دەبێ بە روونی دژی بەشداری لە شانۆی هەڵبژاردندا ڕاوەستن ، بە خەڵکی کورد بڵێن کە بەشداری نەکردن لە شانۆگەری داگیرکەر لە بنەرەدا خەباتێکی نەتەوەییە و وەفایەکە بۆ گیانی پاکی هەزاران شەهیدی ڕۆژهەڵاتی کوردوستان.
هەن ئەحزاب و کەسایەتی سیاسی پیان وایە بەشداری لە هەڵبژاردن تەنانەت لە حکومەتێکی توتالیتەر خەباتی مەدەنییە ! من پێموایە بایکۆتی هەڵبژاردنەکان خەباتی مەدەنیە نەک ئەوەی کە کورد ببنە مۆرە و داشەهارەی داگیرکەری کوردوستان.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت