چیا عەلیار: دەنگدان هەڵەیەکی مێژویی و بە بێ خوێندنەوەیە

0
658

تایبەت بە رۆژی کورد

بڕیار وایە لە حەوتی ڕەشەممەی ئەمساڵدا هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شووڕای ئیسلامی و مەجلیسی خوبرەگان لە ئێران بەڕێوە بچێ، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە ڕاگەیەندنەکاندا هەموو هەوڵێک دەدەن خەڵک بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان ڕابکێشن و سیمایەکی دیموکراتیک بە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵ ببەخشن، بەشی زۆری حیزب و لایەنە سیاسییەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان بایکۆتی هەڵبژاردنەکانیان کردووە و داوایان لە خەڵک کردووە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا نەکەن. رۆژی کورد بە پێویستی زانینی لە تەوەرێک دا پرسی بەشداریکردن و بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردنەکاندا لەگەڵ نووسەر و رووناکبیران و هونەرمەندانی خۆرهەڵات بخاتە بەر باس.

لە بەشی سێهەمی ئەو تەوەرە دا چیا عەلیار ، چالاکی سیاسی بەم شێوەیە ڕای خۆی دەردەبڕێ: ” خەڵکی کوردوستان ئازادە هەر کامی هەڵدەبژێری بەڵام پێش ئەوەی بڵی بەشدار دەبم یانا پێویستە چەند خاڵ لە بەر چاو بگرێ. یەکەم ئەوەی کە کورد لە مێژووی دوور و درێژ و پڕ هەوراز و نشێوی خۆیدا هەمیشە بە جێگای سەرنەوی کردن، خەباتی کردووە و لە ئاست زوڵم و زۆرداری و ناعەدالەتی دا ڕاوەستاوە، جیا لەوەش ئەگەر چاوێک بە ڕوداوەکانی ئەو دواییانە دا بخشێنین دەبینین کە نێوی کورد و کوردوستان لە سەراسەری جیهان وەک گەلێکی ئازادیخواز و خەباتکار و دژی دیکتاتوری و تروریست ناسراوە و هەڵۆێستی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردوستان کارێکی وا دەکات کە دیپڵۆماسی کورد بە هێز  بکات لە دەرەوەی وڵات و چی دیکە کورد لە ژێر ستەمی کۆماری ئیسلامی دا لە پەڕاوێز نەخرێ.

جیا لەوەش دەبێ بزانین و حیساب بکرێ کە جیا لە هەموو بەربەستەکان کە لە سەر ڕێگان، حەشیمەتی ئێران و ئی کوردوستان بزانین چەندە و کورد دەتوانی چەند نوێنەری هەبێ ڵە مەجلیس! وە ئایا ئەو ئەندازە نوێنەرە هەر بە پێێ یاسای کۆماری ئیسلامیش بێ دەتوانن تاقە یەک خاڵ بگۆڕن !؟ کەمترین کارێک بۆ نەتەوەکەیان بکەن !؟ بێ گومان وەڵام نا یە، کە واتەبەشداری کردنێک کە هیچ شوێن دانەریەکی لە سەر ژیان و گۆزەرانی من نەبێ و نوێنەرەکانم هیچ دەسەڵاتیان نەبێ و تەنیا رەژیم بتوانی تەبلیغی پێوە بکات لە جیهان کە ئەو ڕێژە خەڵکە هاتوە و مەشروعیەتی خۆی پێ سەقامگیر بکات، پێم وایە هەڵەیەکی مێژویی و بە بێ خوێندنەوەیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.