HDP بڕیاری دا چالاکییە پارلمانییەکانی خۆی ڕاگرێ

0
758

ڕۆژی کورد: دوای ئەوەی، سەلاحەدین دەمیرتاش و ڤیان یوکسەکداغ و ١٠ پارلمانتاری تری HDP لەلایەن پۆلیسی تورکەوە دەستبەسەر کران، پارلمانتارانی ئەو پارتە بڕیاریان دا چالاکییە پارلمانییەکانی خۆیان ڕاگرن.

ئایهان بیلگەن، وتەبێژی پارتی دێموکراتیکی گەلان HDP، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا و بە ناوی پارتەکەی وێڕای بڵاو کردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاند: ” HDP ماڵ بە ماڵ خەباتی خۆی دەکا و بە هیچ شێوازێک خەباتی خۆیان ڕاناگرن و نایوەستێنن”.

ئایهان بیلگەن وێڕای باس کردن لە تەقینەوەی دیاربەکرد و داوای سەبووری بۆ بنەماڵەی کوژراوان و هیوای ساخی بۆ برینداربووان، ڕایگەیاند ئەو بڕیارەی HDP بە هۆی دەستبەسەرکرانی دەمیرتاش و ڤیان یوکسەکداغ و پارلمانتارەکانی تری ئەو حیزبەیە.

بیلگەن ئەو کردارەی پۆلیس و دەزگای دادوەریی تورکیەی مەحکووم کرد و ڕاشیگەیاند ئەوان لەمەبەدوا چالاکی و کارەکانی خۆیان لە پارلامانی تورکیە، رادەگرن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت