هەڵەی پزشکی، مەرگی هاووڵاتیەکی تری کوردی لێکەوتەوە

0
646

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵە، منداڵێكی تەمەن 10 ساڵان لە نەخۆشخانەی بێعسەتی شاری سنە، گیانی لەدەستدا.

ئێوارەی ڕۆژی هەینی 8ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، پەرسام عەزیزی، تەمەن 10 ساڵان، بەهۆی كۆخەوە دەبردرێتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی بێعسەت لەشاری سنە بەڵام بە هۆی لێدانی هەڵەی دەرزیی (دگزامتازۆن) دەچێتە كۆما‌وەو تا نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ٩ی گەلاوێژ، لە بەشی ئای سی یو لەژێر چاودێری دابووە بەڵام سەرەڕای هەوڵی پزیشكان “پەرسام” گیانی لەدەستدا.

پێشتریش ڕێکەوتی ٦ی گوڵانی 1394ی هەتاوی، ژنە کوردێکی شاری سەردەشت لە دوای منداڵ بوون و بەهۆی هەڵەی هەڵەی پزشکی و خوێنڕێژیی لەڕادەبەدەر گیانی لە دەست دا.

هەروەها پێشتریش کچێکی تەمەن ٦ ساڵانەی شاری گورگان کە بە مەبەستی نەشتەرگەریی لەوزە بردرابۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانیی ئەو شارە بە هۆی پشت گوێ خستنی پزشکەکانی نەخۆشخانە گیانی لە دەست دابوو.

نەخۆشخانەی خومەینی لە شاری ورمێ لەمبارەوە بەناوبانگە و هەر ساڵ چەند هاونێشتمانییەکی کورد بە هۆی پشت گوێ خستنی پزشکەکان یان بەکارهێنانی خوێندکارانی بێ ئەزموونی پزشکی لە نەشتەرگەریی کوردەکاندا، گیانیان لە دەست دەدەن

بۆ زاناریی زیاتر لەسەر دۆخی دەرمانی لە ئێران ئەو وتووێژە بخوێنەوە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت