هاووڵاتیەکی شاری شنۆ لە زیندانی ورمێ لە سێدارە درا

0
883

دوای بەدوای هەڵبژاردنەکانی خولی دەیەمی پارلامی ئێران، لەسێدارەدان بەتایبەتی لە کوردستانی خۆرهەڵات و لە بەندیخانەی ورمێ لە پەرەسەندن دایە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، هاووڵاتییەکی کوردی کوردستانی خۆرهەڵات بە ناوی غەفوور قادرزادە کوری خدر خەڵکی گووندی “گووندەوێڵە”ی سەربە شاری شنۆ لە پارێزگای ورمێ لە سێدارە دراوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە کات ژمێر ٤ی سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی لە زیندانی ورمێ (زیندانی دەریا) لە سێدارە دراوە.

غەفوور لەدایک بووی ساڵی ١٣٥٤ی هەتاوییە و خێزاندار و خاوەن سێ کچ ـە.

ئیسماعیل قادرزادە برای غەفوور قادرزادە لەەو پەیەوەندییەدا بە ڕۆژی کوردی گوتی: “پێشتر بڕیار نەبووە براکەم لە دار بدرێت و بڕیار بوو سزای زیندانیی درێژخایەنی بۆ ببڕێتەوە:.

ئیسماعیل قادرزادە لە مەڕ تاوانی براکەی گوتی: “غەفوور بە بوختانی پیاوکوژی دەست بەسەر کراوە و دوای ٥ ساڵ زیندان، بە تاوانی ماددە هۆشبەرەکان لە دار دراوە”.

شایانی ئاماژەیە کە دووشەممە ٢٧ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، ٦ کوردی دەست بەسەر لە زیندانی ورمێ (زیندانی دەریا) کە بە تاوانی قاچاغی مادە هۆشبەرەکان دەست بەسەر بوون، بە دەستووری دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی لە دار دران.

ناسنامەی لەسێدارەدراوانی ئەمڕۆی زیندانی ورمێ بریتیە لە: ١- ناجی کەیوانی خەڵکی گوندی موانا ٢- نادر محەممەدی، کوڕی یۆسف خەڵکی شارەکی ئەلواجی ورمێ ٣-ڕەحمان ڕەشیدی کوڕی حەسەن ٤-ئەمیرخان ئەمینی کوڕی یۆسف، خەڵکی خانەقای شەهرەک شەهریاری ورمێ ٥-عەلی شەمکۆ گردیان کوڕی فەیسەل.۶- حەیدەر ئەمینی، کورد و خەڵکی شاری سەڵماس.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.