هاونێشتمانییەکی سەڵماسی لە شنۆ بە دەستی هێزەکانی ڕژیم کوژرا

0
665

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندەی ڕۆژی کورد، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم، هاووڵاتییەکی خەڵکی سەڵماسیان لە ئاوایی “دڕوو”ی شاری شنۆ دایە بەر دەستڕێژ و کوشتیان.

ئەو هاووڵاتیە کوردەی شاری سەڵماس لەو ناوچەیە خەریکی کاسبکاری لەسەر سنوور بووە و بژیوی ژیانی خۆی و بنەماڵەی لەو رێگایەوە دابین کردووە.

تا ئێستا شوناسی ئەو هاووڵاتیە بۆ ڕۆژی کورد ڕوون نیە.

ماوەیەکە تەقە کردن لە کاسبکاران و کۆڵبەرانی کورد لە ناوچە سنووریەکان لە چاو جاران بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە و مەئموور و هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم بەتایبەتی لە دوو شاری سەردەشت و پیرانشار ڕایانگەیاندووە ئیزنی تەقەی ڕاستەوخۆیان لە تارانەوە بۆ دەرچووە.

هەروەها لە پیرانشار، جاشێک بەناوی حاسڵە شێت هەڕەشەی لە هەوارچییەکان کردووە کە هەر کەس بەرگەی هاتووچووی پێ نەبێ و نەیناسن ئەوا بەپێی بڕیار و فەرمان تەقەی لێدەکەن و دەیکوژن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت