هاووڵاتیەکی مهابادی خۆی کوشت

0
683

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە باژێڕی مهاباد، هاووڵاتییەکی تەمەن 46 ساڵان لە باژێڕی مهاباد خۆی کوشتووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ڕۆژی شەممە 16ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، هاووڵاتیەکی تەمەن ٤٦ ساڵانی مهابادی، بە ناوی ئەنوەر ئازوەر خەڵکی گەڕەکی باغی سەفا بە پشتێنەکەی خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ناوبراو کاسبکار بووە و بە ماشێنی پەیکانبار شتومەکی فرۆشتووەو گەورەترین منداڵیشی تازە سەربازی تەواو کردووە.

تا ئێستا هۆکاری خۆکوژیی ئەو هاووڵاتییە ناڕوونە و بە هۆی ئەوەی کە هیچ کەس سکاڵای تۆمار نەکردووە نەبردراوەتە پزشکی یاسایی و نێژراوە.

زانیارییەکان باس لە خۆکوژیی ٢ ئافرەت لە باژێڕی مهاباد دەکەن کە تا ئێستا لەلایەن هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە مهاباد، پشتڕاست نەکراونەتەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.