بۆکان: هاووڵاتییەکی کورد لە لایەن ئیتلاعاتی ئەو شارە دەست بەسەر کرا

0
629

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد، ڕۆژی پێنج شەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، هاوولاتییەکی شاری بۆکان بە ناوی عەلی سورخی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری بۆکان دەستبەسەر کراوە بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراوە.

شایەتحاڵێک لەمبارەوە بە هەواڵنێری ڕۆژی کوردی ڕاگەیاندووە، عەلی سورخی لە لایەن چەند کەسێکی جل شەخی لە بەر دەرگای ماڵی خۆی هەڵکەوتوو لە گوندی کۆسە ـی شاری بۆکان دەست بەسەر کراوە.

تا ئێستا هیچ هەواڵ و زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەست بەسەر کران و شوێنی ڕاگیران و دۆخی جەستەیی و ڕەوانیی ئەو هاونیشتمانییە لەبەردەستدا نیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت