هاووڵاتییەکی کورد، زیاتر لە مانگێکە بێ سەروشوێنە

0
631

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە بەشی مافی مرۆڤی ناوەندی ڕۆژی کورد، هاووڵاتییەکی باژێڕی بانە بەناوی “ئاواره‌ په‌رته‌وی”، ماوەی زیاتر لە یەک مانگە له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ ئیتلاعاتی‌ سپای ئەو باژێڕەوە ده‌ستبه‌سه‌ر کراوە و تا ئێستاش بێ سەروشوێنە و چارەنووسی ناڕوونە.

دوای ئەوەی کە ڕێکەوتی ٢١ی پووشپەڕ واتا 38 ڕۆژ بەر لە ئێستا، ” ئاواره‌ په‌رته‌وی” له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی‌ ئیدارەی ئیتلاعاتی‌ سپای پاسداران له‌ بانه‌، له‌ شوێنی‌ كاره‌كه‌ی‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کراوە، بێ سەروشوێنە و تاوان و چارەنووس و دۆخی ناڕوونە.

ناڕوونیی چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو گەنجە کوردە، بۆتە هۆی نیگەرانی و دڵەڕاوکێی لەڕادەبەدەری بنەماڵەکەی و ئەو نیگەرانیانە بە وڵآمدەر نەبوونی دەزگا پەیوەندیدارەکانی ڕژیم، ڕۆژبەڕۆژ زیاتر دەبێ.

تا ئێستا، بنەماڵەی پەرتەوەی چه‌ندین جار سه‌ردانی‌ بنکەی سپای‌ پاسداران و ئیداره‌ی‌ ئیتلاعاتیان كردوه‌، به‌ڵام تا ئێستاش هیچ وڵامێکیان لە لایەن ئەو دەزگایانەی ڕژیم، پێ نەدراوەتەوە.

بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە لایەن بەشی مافی مرۆڤی ناوەندی ڕۆژی کورد، تا ئێستا ٧١ هاووڵاتیی کورد لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لە باژێڕە جیاجیاکانی کوردستان و لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعات و بنکە ئەمنیەتییەکان و حیفازەتی سپا دەستبەسەر کراون کە چارەنووسی نزیک بە ٢٠ کەسیان و لە ناویاندا سەحەر فەیزی و ترووسکە وەیسی، ناڕوونە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.