حدکا بە بۆنەی شەهیدبوونی ٢ پێشمەرگەی حدک، هاودەدری و پرسەنامەی بڵاو کردەوە

0
1814

ڕۆژی کورد: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی شەهیدبوونی ٢ پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان هاودەردەی و پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە.

دەقی پرسەنامەکە بەو شێوەی خوارەوە:

هاودەردی و پرسەنامە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو و ڕاگەیاندرواێک کە لە لایەن هاوڕێیانی پێشوومانەوە بڵاو کرایەوە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٦ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی، بەرانبەر بە ٦ی سێپتامبری٢٠١٦ی زایینی تیمێک لە کادر و پێشمەرگەکانی ئەو هاوڕێیانە کە لە ناوچەی سەردەشت لە حاڵی جەولەدا بوون لە ناوچەی بوڵفەت لە نێوان گوندەکانی کانی زەرد، وەردێ و گڵکەند لەگەڵ تەڵەی ئینفجاری و کەمینی هێزە دژی گەلییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرەوڕوو بوون کە بەداخەوە لە ئاکامی ئەو تەقینەوەدا ٢ پێشمەرگە بە ناوەکانی “ئازاد ئاڵی و ئەمیر قادریان” شەهید بوون.

لەو پێوەندیەدا حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هاوخەمیی خۆی لەگەڵ هاوڕێیانیان و بنەماڵەی ئەو شەهیدانە دەردەبڕێ و کردەوەی جینایەتکارانە و تێروریستی بەکرێگیراوانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران مەحکووم دەکا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سکرتاریا

١٧ی خەرمانانی ١٣٩٥ی هەتاوی
٧ی سێپتامبری ٢٠١٦ی زایینی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت