کچێکی پاوەیی بە هۆی تەقینەوەی بۆیلێر گیانی لە دەستدا

0
3056
هاوار: چەند ڕۆژ لەمەوبەر، کچێکی پاوەیی بە ناوی (شیوا مەحموودی)، خەڵکی گوندی هانەگەرمەڵەی سەر بە شاری پاوە لە پارێزگای کرماشان کە بە هۆی تەقینەوەی بۆیلێری ماڵەکەیان تووشی سووتان هاتبوو،
پاش دوو ڕۆژ سەرئەنجام ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ١٩ی خەزەڵوەر، بە هۆی سەختی برینەکەی لە نەخۆشخانەی شاری ئیسفەهان گیانی لە دەستدا.
لە گەڵ هاتنی وەرزی سەرما و پێویستی بەکارهێنانی کەرەستەکانی گەرمکەرەوە،
ڕووداوی تەقینەوەی کەرەستەی گازی و نەوتی لە شارەکانی کوردستان پەرەدەستێنێ و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی کەرەستەی ستانداردی گەرمایی لە ئێران و کەمتەرخەمی خەڵک لە ڕەچاوکردنی خاڵە ئیمەنییەکان.

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here