ژنێک بە تاوانی شەڕەف لە ئیلام کوژرا

0
1465

هاوار: بەپێی هەواڵی ڕاگەیێنە ناوخۆییەکان، شەوی یەکشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی، پیاوێک لە ئیلام، بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی و بە تاوانی شەڕەف، هاوژینەکەی خۆی کوشت.

کەسی بکوژ کە تا ئێستا ناوی ئاشکرا نەکراوە، دوای کوشتنی هاوژینەکەی لە ڕێگا خەفە کردن (هەناسەبڕکردن)، خۆی ڕادەستی هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی کردووە.

پێشتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەتایبەت لە ڕایەڵەی تلێگرام، باس لەوە کرابوو کە ئەو ژنە لە دوای کوژرانی، لەلایەن مێردەکەیەوە لەت و پەت کراوەم بەڵام بەرپرسی هێزە ئینتزامییەکانی ئیلام، ئەو هەواڵەی وەدرۆ خستەوە.

کوشتنی ژنان و کچان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، بەتاوانی نامووسی و لەژێر ناوی شەڕەف، لە چاو وڵاتان و نەتەوە ئیسلامییەکانی دراوسێ و تەنانەت پارچەکانی تری کوردستانیش تا ڕادەیەکی یەکجار بەرچاو دابەزیوە و بە دەگمەن بەرچاو دەکەوێ، بەڵام ئەمە دووهەمین نموونەی کوشتنی ئافرەتان لە ماوەی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ دایە.

 ڕۆژی سێ شەممە ١٧ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی، ژنێکی کوردی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە وڵاتی نۆروێژ، لەلایەن خۆشەویستەکەیەوە بە زەبری چەقۆ کوژرا.

بەپێی ئەو زانیارییانە و هەروەها بەپێی لێدوانی پۆلیسی نۆروێژ، تەر،ی “ڕۆئیا هاشمی”، تەمەن ٢٤ ساڵان و خەڵکی شاری سنە لە کوردستانی باشوور، ڕۆژی سێ شەممە ١٧ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە حاڵێکدا کە بە زەبری چەقۆ کوژراوە، لە ناو ترۆمبیلێکدا دۆزراوەتەوە.

پۆلیس دوای لێکۆڵینەوە، بۆی دەردەکەوێ کە ڕۆئیا لەلایەن خاوەنی ترۆمبیلەکەوە بەناوی “ئارێز خودایاری”، کە ئەویش گەنجێکی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە و لەگەڵ ڕۆئیا پەیوەندیی خۆشەویستییان هەبووە، کوژراوە.

ئارێز تەمەنی ٣٨ ساڵانە و ماوەی ١٦ ساڵە لە وڵاتی نۆروێژ نیشتەجێیە. جیاوازیی تەمەنی نێوان ئارێز و ڕۆئیا ١٤ ساڵانە و پەیوەندیی خۆشەویستییان لە ناودا بووە.

ئارێز دوای دەستبەسەرکرانی لەلایەن پۆلیسەوە، دانی بە تاوانەکەی خۆیدا هێناوە و گوتوویەتی بە هۆی دەمەقاڵەیەک کە لەنێوانیان هاتووەتە ئاراوە، بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر ڕۆئیا و کوشتوویەتی.

 

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here