کچە وەرزشوانێکی کورد، پلەی یەکەمی ئولەمپیکی بۆخۆی مسۆگەر کرد

0
1241

ڕۆژی کورد: کچە وەرزشوانی کوردی خەڵکی شاری مەریوان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە ئولەمپیکی ٢٠١٧ ـی تایبەت بە کەسانی گوێ گران، توانی میداڵی زێڕ وەدەست بهێنێت.

نەسیبە شابازی، کچە کوردی وەرزشوانی مەریوانی، لە خولی ٢٣ـهەمی کێبەرکێی ئولەمپیکی هاوینەی کەسانی گوێ گران لە بەشی کیۆرۆگی و لە کێشی ٦٨ کیلۆگرام ـدا، توانی میدالیای زێڕ بۆخۆی مسۆگەر بکات.

نەسیبە شابازی، لەدایک بووی ساڵی ١٣٧٠ی هەتاوی لە شاری مەریوان ـە و ماوەی ٧ ساڵە بە شێوەی پسپۆڕانە سەرقاڵی وەرزشی تکواندۆیەو و لەو خۆلە لە کێبەرکێکانی ئولەمپیکیش توانی بەسەر وەرزشوانانی بەرانبەری خۆی لە چین و تورکیە و کرۆواسی، براوە بێ و لە کێشی خۆیدا، پلەی یەکەم و میداڵیای زێڕ بباتەوە.

وەرزشوانانی کوردستانی خۆرهەڵات لەوپەڕی بێ دەرەتانی و نەبوونی دەرفەتی وەک شوێن و یارمەتیی ماڵی، لە زۆربەی کێبەرکی جیهانی و ناوچەیی و ناوخۆییەکاندا، پلەی باش مسۆگەر دەکەن.

 

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here