تەرمی کچێکی ٢٠ ساڵان لە زرێبار دا دۆزرایەوە

0
1850

هاوار: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە هاوار، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، تەرمی کچێکی تەمەن ٢٠ ساڵان لە زرێباری مەریواندا دۆزرایەوە.

تەرمی ئەو کچە گەنجە کوردە بە مردوویی لە زرێبار دەرهێندراوەتەوە بەڵام تا ئێستا هۆکاری خنکانی ناڕوونە.

تا ئێستا شوناسی ئەو هاونیشتمانییە کە دەگوترێ تەمەنی ٢٠ ساڵانە ناڕوونە.

تەرمی ئەو کچە کوردە شوناس ناڕوونە، دوای دەرهێنانەوە لە ئاوی زرێبار، راگواستراوە بۆ نەخۆشخانەی بووعەلی ـی ئەو شارە و دواتر بۆ پزشکیی یاسایی.

هەرچەند هەندێ لە ڕاگەیێنە ناوخۆییەکان، ئەو ڕووداوەیان بە خۆکوژی ناوبردووە بەڵام تا ئێستا ڕوون نیە کە ئایا ئەو کچە کوردە تەمەن ٢٠ ساڵانە، خۆی خۆکوژی کردووە یان لەلایەن کەس یان کەسانێکەوە خنکێندراوە.

لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردووی هەتاویدا، تا ئێستا تەرمی چەند هاووڵاتییەک بەتایبەتی لە مەریوان و شوێنەکانی دەورووبەری ئەو شارە بە مردوویی دۆزراوەتەوە.

لە هیچ کام لەو حاڵەتانەشدا، هۆکاری مەرگ ڕوون نەبووە و لە حاڵەتێکدا ڕاگەیێندرا کە جەڵدەی دڵی کردووە.

 

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here