کچێکی تەمەن ٢٥ ساڵان لە مەریوان، خۆی کوشت

0
1721

خۆکوژیی کچان و ژنان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بەردەوامە و تا ئێستا بەبێ هیچ ئاوڕدانەوەیەکی زانستی و لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکان، بەردەوام ژنان و کچانی کورد دەکاتە قوربانی و دواتر بێدەنگی باڵ بەسەر دۆخەکەدا دەکێشێ تا جارێکی تر ئافرەتێکی تری کورد خۆی دەکوژێتەوە و دۆخەکە هەروا بە بەردەم بێدەنگیدا تێدەپەڕێت.

هاوار: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە هاوار، ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ١١ خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی و لە بەرەبەری بۆنەی سێزدەبەدەردا، کچێکی تەمەن ٢٥ ساڵانی خەڵکی گەڕەکی مەردۆخی شاری مەریوان لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

شوناسی ئەو کچە تەمەن ٢٥ ساڵانە، “ش غ” ڕاگەیێندراوە.

هەرچەند هۆکاری زۆربەی خۆکوژییەکان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و بەتایبەت خۆکوژیی ئافرەتان ناڕوونە و لەلایەن دام و دەزگاکانی ڕژیمیشەوە بەلارێدا دەبردرێ، هۆکاری خۆکوژیی ئەو کچە کوردە، “کێشەی کۆمەڵایەتی” ڕاگەیێندراوە.

پێشتریش رێکەوتی ١٠ی ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاوی، ژنێکی ٤٥ ساڵانی خەڵکی گوندی کانی سپی ـی سەر بە شاری شنۆ، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا کە دوای ڕۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانەی خومەینیی ئورمیە بە هۆی قووڵ بوونی برینەکانی، گیانی لە دەست دا.

بێکاری، هەژاری، دەستکورتی و کێشەی بنەماڵەیی لە ناوچە و لە شار و پارێزگاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بە هۆکاری سەرەکیی خۆکوژییەکان لە نێو هاووڵاتییانی کورد بەئەژمار دێن.

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here