دەرمانێکی خۆماڵی بۆ نەخۆشیی ئالرژی (هەستیاری بە بۆن و وەرزەکان)

0
5197

وەرگێڕان لە ئنگلیسیەوە: هاوار

 ڕوانگەی خەڵک لەمەڕ گوڵ و بەهار، جیاوازە، هەندێک پێیان جوان و دڵڕفێنە و هەندێکی تریش بەپێچەوانە بە ناخۆش و ئازاردەری دەزانن ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئەوان تووشی بە بۆنی گوڵ و گیاکان ئالرژی (هەستیاری) دەبن و دەپشمن و دەکۆخن، بە شێوەیەکی زۆر بەرچاو و ناخۆش، گێژ و تووڕە دەبن.

بەشێک لە پزشکەکان، بۆ چارەسەریی خێرای ئەو ئازار و هەستیارییە، “کۆرتۆن”ـێکی زۆر دەدەن بە نەخۆشەکەیان کە ئەویش لێکەوتەی خۆی هەیە کە دوای چەند ساڵان کاریگەرییە نەرێنییەکانی دەردەکەون.

هەندێکی تریش جیا لە پێدانی حەب و شەربەت، شێوازی تر بەکار دێنن کە ئەویش بەکارهێنانی دەرمانە خۆماڵییەکانە. دوکتور عەلیڕەزا ئاباسید، کارناسی دەرمانە خۆماڵییەکان هەندێک لەو دەمانە خۆماڵییانە کە بۆ کەمکردنەوەی هەستیاری (ئالرژی) و هەروەها کەمبوونەوەی ئاوی لووت لەو وەرزانەدا کە تووشی هەستیاری دەبن، دەخاتە بەر باس و پێشمان دەڵێ نابێ چی بکەین.

یەکێک لەو خواردنانە کە پێشنیار دەکرێ ئەو کەسانە کە تووشی نەخۆشیی هەستیارین بیخۆن، سووپی جۆ ـیە کە دەتوانن کەمێک مریشکیشی لەگەڵ بخەن و هەروەها زەردەچیوەشی تێدا بەکاربێنن.

بۆ ئەو کەسانەش کە دەکۆخن، کەچکێکی سووپخۆری تۆوی خەشخاش، لە سووپەکەیان زێدە بکەن زۆر باشترە.

ئەو کەسانەش کە دەرکەوتەی زۆر لە لەشیان دێتە دەر بۆ نموونە ئاوی لووتیان دێ، پێشنیار دەکرێ لە ناو سووپەکەیان هەندێک گیای وەک دارچین، زیرە، و بیبار، زێدە بکەن بەڵام ئەوە بەو مەرجەیە کە ئەو ئاوەی لە لووتتان دێتە دەر سارد بێ نەک گەرم.

سیر، پیواز، تور بە هەموو جۆرەکانیەوە، بۆ ئەو نەخۆشانە باش نیە و دەبێ خۆی لێ بپارێزن.

 

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here