کچێکی ١٩ ساڵانەی سەقزی خۆی کوشت

0
3939

هاوار: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە “مرۆڤایەتی” لە سەقز، کچێکی تەمەن ١٩ ساڵانەی سەقزی بە ناوی “س.م”، دانیشتووی گەرەکی ساڵح ئاوای سەقز، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، خۆی کوشت.

ئەم خۆکوژییە ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، ڕووی داوە.

بەپێی ئامارەکان، ئەوە ١٦ـەهەمین خۆکوژییە کە لە ماوەی ساڵی ١٣٩٥ی هەتاویدا لەو شارە تۆمار کراوە.

هەروەها ئەوە دووهەمین خۆکوژیی کچانی کوردستانی خۆرهەڵاتە کە لە ماوەی ٢ ڕۆژدا، تۆمار کراوە.

ڕۆژی سێ شەممە ٧ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاویش، کچێکی تەمەن ١٨ ساڵانی خەڵکی شنۆ بە ناوی “سومەیە ڕوونما”، خەڵکی گوندی “پولیە” لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here