سەرکەوتنی وەرزشوانانی کچی کورد لە ڕۆژهەڵات، بەردەوامە

0
6699

هاوار: بەپێی هەواڵی سەرچاوە ناوخۆییەکان، گەلاوێژ دارخاڵ، کچە کوردی مەریوانی، بۆ ڕاهێنانی ئوردوی وەرزشوانە بژاردەکانی ئێران لە بوای “بەدمینتۆن” بانگهێشت کراوە.

کێبەرکێکانی بەدمینتۆن لە ئاستی ئێراندا، بڕیارە لە ٢١ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی، بەڕێوە بچن.

بۆ ئەو کێبەرکێیانە 10 کەس لە پارێزگاکانی سنە، ئیسفەهان، شیراز و مازندەران، بانگهێشت کراون کە گەلاوێژ دارخاڵ یەکێک لەو ١٠ کەسەیە.

لەلایەکی ترەوە 5 وەرزشوانی کرماشانی بۆ ئوردوی هەڵبژاردنی یانەی نەتەوەیی واڵیباڵی مێرمنداڵانی کچ لە ئێران، بانگهێشت کراون.

بەو مەبەستە 32 کچی واڵیباڵیست بانگهێشت کراون کە ٥ کەسیان کچە کوردەکانی پارێزگای کرماشانن.

مەهنا ئولفەتی، چەقا گولابی، سەدەف حەقی، نگین ڕەشیدی، بیتا لوتفی و هیلا موحبی، ئەو ٥ کچە وەرزشوانەی کرماشانن کە بانگهێشت کراون.

پێشتریش کچە وەرزشوانێکی کامیارانی بە ناوی “ئایدا گوڵمحەمەدی” بۆ یانەی نەتەوەیی بەسکتباڵی ئێران، بانگهێشت کرابوو.

لەلایەکی تریشەوە وەرزشوانانی کورد لە بواری وەرزشیی تکواندۆ و غاردانی گۆڕەپان، پلەی بەرزیان بۆخۆیان مسۆگەر کرد و چوار میداڵی زیو و بڕۆنزیان بردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپا، “بەیان شامحەمەدی” و “ڕووناک حسێن زادە”، دوو کچە تێکواندۆکاری سەقزی لە 21ـەمین خولی کێبەرکێکانی پاڵەوانیی لاوانی ئێران، دوو میداڵی زیو و بڕۆنزیان بردەوە.

نازەنین بەشیری، کچە وەرزشوانی بەدمینتۆن کاری کوردی کرماشانیش بۆ ئوردوی یانەی نەتەوەیی بەدمینتۆنی ئێران بانگهێشت کراوە.

 

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here