کچە کوردێکی جوانڕۆیی، وەک کەسی دووهەمی ئولەمپیادی نەتەوەیی لە بواری گرافیکدا هەڵبژێردرا

0
5394

هاوار: بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، قوتابیەکی جوانڕۆیی بە ناوی ئەوین ڕەشیدی ڕوستەمی، توانی پلەی دووهەمی ئولەمپیادی نەتەوەیی ئێران لە بواری گرافیکدا بەدەست بهێنێ.

ئەوین ڕەشیدی ڕوستەمی، کچە قوتابیی کوردی باژێڕی جوانڕۆ، ساڵی پار توانیبووی بگاتە قۆناغی کۆتایی ئولەمپیادی نەتەوەیی لێزانی لە بواری گرافیک دا و ئەم ساڵیش بۆ دووهەم جار بەشداری ئەو ئولەمپیادە بوو و توانی لە بەرزترین ئاستی لێزانیدا لە نێوان گرافیستەکانی ئێراندا، پلەی دووهەم وەدەست بهێنێ و میداڵی زیو وەربگرێ.

بڕیار وایە ئەوین، وێڕای کەسانی یەکەم و دووهەم و سێهەمی ئەو کێبەرکێیانە و سێ کەسی براوەی ئولەمپیادی ساڵی پار، لە سەیرانێکی هاوبەشدا بەشداری بکات.

لە دوای ئەو سەیرانە ٦ کەسیە، دوو کەس وەک نوێنەرانی ئێران لە ئولەمپیادی جیهانیی لێزانی لە بواری گرافیکی لاوان دا، بەشدار دەبن.

 

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here