ژنێکی خەڵکی دزەی مەرگەوەر بە دەست هاوسەرەکەی کوژرا

0
1490
Image processed by CodeCarvings Piczard ### FREE Community Edition ### on 2016-01-03 06:21:14Z | | ÿûÿÿÿûÿÿÿûÿÿÿB__˜ÿ

هاوار: بەپێی هەواڵی گەیشتوو لە ناوچەی مەرگەوەری سەر بە باژێڕی ئورمیە، کەسێکی خەڵکی دزە ـی ناوچەی مەرگەوەر، خێزانەکەی خۆی کوشتووە.

هەواڵنێری “هانا” لەمبارەوە ڕایگەیاند، هاووڵاتێکی شارەدێی دزە ـی ناوچەی مەرگەوەر بە ناوی ئەسعەد سۆفی، شەوی یەکشەممە 2ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی، خێزانەکەی خۆی بە ناوی شۆرێ شەهسەوار، کچی یۆسف، کوشتووە.

تا ئێستا هۆکاری ئەو کوشتنە ناڕوونە بەڵام دەگوترێ سەعید بە چەقۆ هێرشی کردۆتە سەر خێزانەکەی و کوشتوویەتی.

سەعید لە کاتی هێرش کردنە سەر خێزانەکەی، خۆشی بریندار بووە و ئێستا لە نەخۆشخانەی خومەینی لە ئورمیە لەژیر چاوەدێری دایە.

تا ئێستاش ڕوون نیە برینەکانی سەعید بە هۆی دەست کردنەوە و بەرپەرچدانەوەی خێزانەکەی بووە یان ئەوەی کە خۆی بۆ شاردنەوەی هێرشەکەی بۆ سەر خێزانی و خۆ بێ تاوان دەرخستن، چەند چەقۆیەکی لە خۆی داوە.

سەعید و شۆرێ، سێ منداڵی کوڕیان هەیە کە گەورەترینیان تەمەنی ٩ ساڵانە.

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here