مەترسی لە سێدارەدانی زەینەب سەکانوەند لە ئارا دایە

0
2995

هاوار: مەترسیی لە سێدارەدانی بە زوویی زەینەب سەکانوەند لەکران، کە لە تەمەنی ١٥ ساڵان زەماوەندی کردووە ولە تەمەنی ١٧ ساڵان بە تاوانی کوشتنی شوەکەی دەست بەسەر کراوە.

دەگوترێ زەینەب بە بەردەوامی لەلایەن مێردەکەیەوە لێیدراوە و ئەشکەنجە کراوە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لەمبارەوە دەڵێ: “بە هۆی ئەوەی کە زەینەب ماوەی ٢٠ ڕۆژ لە ژێر تووندترین ئەشکەنجەکانی ئیتلاعات دابووە بە زۆرەملی دانی بەو تاوانە داناوە”

ئەو ژنە کوردە سەرەتا دانی بەو تاوانە دانا بەڵام دواتر و لە بەندیخانە ڕەتی کردەوە و گوتی لە ژێر ئەشکەنجە ناچار بە دان پێدانان بووە.

بەپێی زانیارییەکان زەینەب لە ماوەی ٥ ساڵ دەستبەسەربوون و زیندان، هیچ کات ئیزنی هەبوونی پارێزەری پێ نەدراوە.

زەینەبی تەمەن ٢٢ ساڵان ئێستا سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە و ئەگەری جێ بە جێ کردنی ئەو حوکمە بە زوویی لە ئارا دایە.

ڕێکەوتی ٩ی ڕەزبەر، کاتژمێر ١٢، زێنەب بە مەبەستی زاووزێ، لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ئورمیەوە بردراوەتە یەکێک لە زیندانەکانی ئورمیە و دواتر گوترا کە منداڵەکە بە مردوویی لە دایک بووە و دوای ئەوە ڕۆژی دووشەممە 12ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، پێیانڕاگەیاندووە کە بە زوویی سزای سێدارەکەی جێ بە جێ دەکرێت.

زەینەب سەکانوەند لەکران، لە دایک بووی ساڵی 1373ی هەتاویە و لە تەمەنی 15 ساڵان بە زۆرەملی شووی بە کەسێکی بەتەمەنتر لە خۆی کردووە و دوای دوو ساڵ ژیانی هاوبەش، لە تەمەنی 17 ساڵان و لە ڕێکەوتی 11ی ڕەشەممە ساڵی 1390ی هەتاوی بە تاوانی کوشتنی مێردەکەی دەستبەسەر کراوە.

 

 

 

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here