چارەنووسی کچە خوێندکارێکی کورد ناڕوونە

0
1211

هاوار:  لە چارەنووسی مەنیژە فاتحی کچە خوێندکاری خەلکی بۆکان کە لە ٦ مانگ پێشەوە و لەلایەن هیزە ئیتلاعاتییەکانی رێژیمەوە دەستبەسەر کراوە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و هێشتا چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هاوار، مەنیژە فاتحی مانگی رەشەممەی ساڵی رابردوو لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمەوە و لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کراوە و لەو کاتەوە هەتا ئیستا هیچ زانیارییەک لە مەڕ شوێنی راگیرانی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.

ئەو خوێندکارە تەمەن ٢٢ ساڵانە لە کاتی دەستبەسەر کرانیەوە هەتا ئێستا هیچ پەیوەندییەکی بە بنەماڵەکەی نەکردووە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەی لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here