٦ یاریزانی هەندباڵی پارێزگای سنە بانگهێشتی تیمی هەندباڵی ئێران کران

0
4062

 

هاوار: ٦ یاریزانی پارێزگای سنە بۆ بەشداری کردن لە ئۆردووی راهێنانی تیمی هەندباڵی ژنانی ئێران، بانگهێشت کراون.

بەو پێیەوە و لە کۆی ئەو ٢٤ کەسەی کە بانگهێشت کراون نزیکەی یەک لە سەر سێی ئەو یاریزانانانە خەڵکی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانن.

هەواڵدەریی مێهر ناوی ٦ یاریزانە کوردەی سەمیرا عەلیڕەمایی، موژگان قەهرەمانی، سەیران ئەحمەدی، ئەسرا زەندی، شەقایق باپیری و پەریا فەرەجی راگەیاندووە .

جێگای ئاماژەیە کە نەشمین شافێعیان راهێنەری تیمی هەندباڵی ئێران خۆشی خەڵکی شاری سنەیە.

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here