سنە؛ هەڵەی پزیشکی دیسان قوربانی لێکەوتەوە

0
1261

 

هاوار: بەهۆی کەمتەرخەمیی پزیشکانی نەخۆشخانەی “بیعسەت”ی شاری سنە، کچێکی تەمەن ٢ ساڵانی کورد گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی “هاوار”، ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی گەلاوێژ، منداڵێکی تەمەن دوو ساڵانی کورد بەناوی “ئارینا عەباسی جوبە” بە هۆی پێدانی دەرمانی هەڵەوە لەلایەن پزیشکەکانی نەخۆشخانەی “بعثت”ی شاری سنە، گیانی لەدەست داوە.

یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی ئەو منداڵە کوردە لەلێدوانێکدا بۆ هەواڵنێری “هاوار” وتی:” ئارینا دوای ئەوەی کە تووشی گەرمابردوویی بووە، بەمەبەستی چارەسەری رەوانەی ئەو نەخۆشخانەیە کراوە، بەڵام بەهۆی پێدانی دەرمانی هەڵە دەستبەجێ تووشی جەڵتەی دڵ بووە و گیانی لە دەست داوە.

نەبوونی پزیشکی پسپۆڕ، کەمتەرخەمی بەرپرسان و هەڵەی پزیشکی پزیشکەکانی نەخۆشخانەکانی کوردستان، ساڵانە گیانی چەندین هاووڵاتی کورد دەستێنن.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی “هاوار”، لەماوەی مانگی رابردوودا ٣ منداڵی کورد بە هۆی هەڵەی پزیشکییەوە لەنەخۆشخانەی “بعثت”ی شاری سنە گیانیان لە دەست داوە.

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here