ژوانگەی لاوانەوەی خەونێک …/هاشم عەلی وەیسی/یادی مامۆستا هێمن

0
786

ژوانگەی لاوانەوەی خەونێک …
هاشم عەلی وەیسی
کە لە پێکهاتی هزرت دەئاقفێ
دەپشکوێت پەپولەی پەراوێزەکانی دڵتەنگی
کیژی شاروچکەی بناری خەونە رازاوەکان

هاشم عەلی وەیسی
هاشم عەلی وەیسی

هەوارگەی لە سۆنگەی هزرت چەقاندوە
بەروبوومی ئەڤینی رامانت لە هەناوی ئاخنیوە
رووبەندی رووی گرژی شار دادەماڵێ
بە سەر هەورازی کوڕی مرۆڤ بوونا
پێ بە پێی ئەڤینە مرۆییەکانت باڵا دەکات
مەترێزی لورانەوەی ئامێزی بنارت بوو
ئەشقی ئەم جارەی بە دیار دڕدۆنگی
گومانە نهلیستیەکانی سەربوردەی
چین و ماچینی چریکەکان دەئاژوێ
ئاوڕێک بەدەلاقەی هزرت دەپێوین
لانکەی لاوانەوەی مرۆڤ بوون
خەمی پێکەوە ژیانی گوڵە ژاکاوەکانی
رێلی لورە لوری قەتارەکان هوو…
یەخسیری شەقامە ترساوەکانی
ناو باژێر و شارستانێتی سەدەی بێدەنگییەکان
خەونێکی دیکە بە چاوانی شاعیری شەوگارە
بێ ئۆقرەکانی برلین دەخنێ
خرپەی دڵەڕوکێی پاشڤەڕۆژە و
دەلاقەی بینینی شێعرێکی تاراوگە تاراو
شڕۆڵە ئەم هەوارە و بیری هزرت
دەلاقەکانی ئاسوودەیی دەژاکێنێ
جریوەی وردیلە برینێکی هەناوی دڵەڕاوکێ
دەچرپێنێ بە زریکەی شەقامی فەوتاو
چۆن دەتوانم بە تۆ بڵێم من کێم؟!
خۆم لە خۆت دا پەراوێز
رووبەرێکی تروپکی تەپ و تۆز
ئەم جارەی خولیاکانت بەم دەمارەوە
رۆ دەچێتە پیاسەی خوێنمەوە
تک تک لە وردە قڵشتێ دەستی کرێکارێک
روانگەی ژێر چەپۆکی جەلادێک
کیژی دەم کێردی گومانی نەیارێک
دەچۆڕێ
رەنگی شیعری سوور هەڵگەڕاو
بە زریکەی بێ واری هومێدا
واری ورە تەراکەوتەکان دەتارێنێ

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.