حەسەن حاتەمی: تەحریمی هەڵبژاردن، ئەگەر گشتگیر بێ و پشتیوانی جیددی لە دەرەوەش هەبێ، دەتوانێ کاریگەری هەبێ

0
552

تەنیا ٢٣ ڕۆژ ماوە بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەو خولەی سەرۆک کۆماری لە ئێراندا، جیاوازیی ئەو خولە لەگەڵ خولەکانی پێشوو، گؤڕانکاریی بەرین و شڵەژانی دۆخی جیهان و خۆرهەڵاتی ناڤینە، گۆڕانکاریگەلێک کە زۆرێک لە کارناسانی سیاسی لایان وایە، ئێران دەگرێتەوە و یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی، پێکانی سیستەمی کۆماری ئیسلامییە، حیزبە کوردییەکانیش بڕیارە بەشێکی زۆریان یەکدەنگ ئەو هەڵبژاردنە بایکۆت بکەن، بۆ تاووتێ کردنی ئەو باسە، وتووێژێکی تایبەتیمان لەگەڵ “حەسەن حاتەمی ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دێموكراتی كوردستان” ئەنجام داوە.

ڕۆژی کورد: بە پێناسەیەک لە سیستەمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، هەڵبژاردن لەو سیستەمەدا دەکرێ چۆن چاوی لێبکرێت؟ ئایا دەتوانین بڵێین لەو سیستەمەدا هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنەو ئەنجامەکان ئە وئەنجامانەن کە خەڵک دەنگی پێداون یان نا ڕەوت و ئاسۆیەکی تری لەبەرە؟

حاتەمی: بە کورتی، نیزامی کۆماری ئیسلامی لە ئێران دا، لە دوو بەشی ئیسلامی سیاسی و جمهووریەکی تایبەتی بەخۆی پێکدێ. لە نزیکەی ٤٠ ساڵی ڕابردوویی مەجوودەیەتی ئەو نیزامە‌، دوو قوناخی یاسای بنەڕەتی پێواوە. لە دەیەی یەکەمی دا، دەسەڵاتەکان سێ بەش بوون. وەلی فەقی‌ە، سەرکۆمار، سەرۆک وەزیر.

دەسەڵاتی وەلی فەقی‌ە بەرفراوانە. بەتایبەتی “حکم حکومتی” کە دەسەڵاتێکی نەنووسراوەی یاساییە، لە لایەکی دەسەڵاتی ڤێتۆیی هەیە و لە لایەکی دیکە ئیجرایی “تکلیفی”یە، کە کار پێکردنی “اطاعت”ە و لادانی تاوانە. لە نزیک دەستپێکی دەیەی دوویەم‌دا، یاسای بنەڕەتی ئاڵگۆڕ کرا. پۆستی سەرۆک وەزیر لابرا و جێگری یەکەمی سەرکۆماری لە جێی دانرا، کە کاری سەرۆک وەزیر ناکا، و یاریدەدەری سەرکۆمارە.

سەرکۆمار، ڕاستەخۆ لە لایەن خەڵکانی بەرایی ئێران هەڵدەبژێردرێ. بەڵام چەند قوناغ دەبێ بپێوێ. یەکەم، لە “استصواب” یا پاڵوێنەی ی شووڕای نیگابان، تێپەڕێ. بۆ وێنە: لە نێو ١٦٠٠ کەس ناو نووسانی بەربژێری بۆ سەرکۆماری ئەمساڵ (١٣٩٦)، ٦ کەس ئیزنی هەڵبژێرانی پێدراوە.   دوویەم، ئیزنی تەبلیغات و سندووقەکانی دەنگ دانە. ئەو بەشەش بە توندی لەژێر چاوەدێری شووڕای نیگابان دایە. دەتوانێ سندووق گەلێک “باطل” کات.  سێیەم، دوای سندووقەکانی دەنگ دان، ئاکامی دەنگەکان شووڕای نیگابان دەبێ پەسندی بکا. چوارەم، وەلی فەقی‌ە حوکمی سەرکۆماری هەڵبژیراو ئیمزا کا. پێنجەم، سەرکۆماری هەڵبژێراو لە بەرانبەر ڕێبەری نیزام دا، سوێندی یاسایی دەخوا. کردەوەی سەرکۆمار لە ماوەی خولەکەی کە ٤ ساڵە دەبێ جێی پەسندی وەلی فەقی‌ە بێ.

– خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرکۆماری، وەلی فەقیهی یەکەم (ئایەتوڵلا خومەینی) کاری شووڕرای نیگابانی کرد و کاندیدای موجاهیدینی خەڵق، ئاغای مەسعوودی ڕەجەوی بەهۆی گوشاری کۆمەڵی فیدائیانی ئیسلام، کە چوونکە دەبگی بە یاسای بنەڕەتی نەدواە، مەحرووم کرد-.

گرفتی دیکە ئەوەیە کە، وەلی موتڵەقی فەقیهی دوویەم(عەلیی خامنەیی)، پێویستە ڕازی بێ لە دانانی کابینەی وەزیران بە تایبەتی جێگری سەرکۆمار، وەزیرانی، دەرەوە، ئیتلاعات، ئیرشاد، نێوخۆ و بەرگری، ئابووری‌دا.

هەڵبژاردن لە کۆماری ئیسلامی‌دا، وەک بڕاو و متمانەی دەنگی خەڵک و کاریگەرییەکانی و بە پێی پێکهاتەی فرەگەلیی بوون، فرە مەزەهەبی بوون و فرە چەشنی، بە بێ جیاوازی بەڕێوە نەچوون وبەڕێوە ناچن.

ئەحزاب و ڕێکخراوە سیاسییەکان و میدیا، بە موافیق و موخالیف، کە بەشی هەرە گرینگی جمووریەت و دێمۆکرسیین، بەداخەوە لە نێوکماری ئیسلامی دا، هێلی سوورن. ئەوەی هەن هەر ناویان هەیە و ڕواڵەتیین.

نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵی ١٣٦٢ ی هەتاوی ڕا، هەموو موخالیفانی و ناڕازییەکانی خۆی وەلاناوەن و سەرکۆتی کردوون و دووری خستونەوە. لەنێو بازنەیی خۆییش دا، لە خولی ٧ می سەرکۆماری کە دەنگەکان مهەندیسی کران و لە خولی٨، کوودێتا لە دەنگەکانی نێو سندووقەکان کران. ئەنجامەکانی دەنگەکانی نێو سندووقەکانیش گومانیان لەسەرە. بەتایبەتی دەنگی “باطلە”، کە نارازیانی ناچار بە دەنگ دان، دەنگی سپی، درووشم یا کاندیدای دڵخوازی خۆیان دەنووسن – لەبەر مۆری پێناسەکەیان و ترسی تەفتیش- بە ڕێژەیەکی زۆر کەم دەخوێندرێنەوە.

ڕۆژی کورد: بە بەراوردێک لە نێوان سێ سەرۆک  کۆماری دوایی واتا خاتەمی، ئەحمەدی نەژاد و ڕوحانی، بۆمان دەردەکەوێ کە هیچ گۆڕانکارییەکی ئەرێنی نە لە ڕووی خزمەتگوزاری و پێشەسازی نە لە ڕووی مافی مرۆڤ و نە لە ڕووی خەسارە کۆمەڵایەتییەکان نەک نەهاتۆتە ڕوو، بەڵکوو دۆخەکە خراپتریش بووە، بەو پێیە بەشداری کردنەوەی خەڵک لە هەڵبژاردنەکان دەتوانێ چ دەستکەوتێکی بۆ خەڵک هەبێ؟

حاتەمی: بە بروای من دەورانی خاتمی، هێندێک جیاواز بوو. کرانەوەیەکی هەرچەند کەمیش بێ و بەربەستیشی کە زۆر بۆ دروست کرا، هاتە ئاراوە. بەجۆرێک ناوی “گلاسنوست و پرویستریکا” ی ئیسلامییان لەسەر دانرا- ئەوەی لە شووڕەوی پێشوی زەمانی گورابچۆفی هاتە ئاراوە-  بەڵام ئاچمەزی سیاسی کرا. پێکهاتەی مەجلیسی شەشەمی شووڕا- کە دوای دەورەی یەکەم- بێ وێنە بوو و شووڕاکانی شار و گوندەکان دوای نزیکەی ٢٠ ساڵ ڕاگیران، هێنرانە نێو بازنەی هەڵبژاردن. قەتڵە زنجیرەییەکان لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعات دانی پێدانرا، جێگرکەشی سەعیدی ئیمامی (ئیسلامی) فیدا کرد. هەرچەند دواتر خاتمی قەدەغەی وێنە و قسە لە تلویزیۆنی ڕێژیم کرا، بەڵام لە گەمەڵگەی نێوخۆیی ئێستای ئێران دا، سەنگیی خۆی هەیە.

 هەردوو خوڵی ئەحمەدی نێژاد بە فێڵ تەڵەکە تێپەر بوو. ساڵی ١٣٨٤،  سکاڵای ڕەفسەنجانی- کە مەرگەکەی گومانی لەسەرە- و ئیعترازی جیدی کەرووبی و هاتنەدەری لە هەموو شوێنەکانی دەسەڵات و دانای حیزبی “اعتماد ملی”  دوو وێنەی گەوەرن لە دەستکاری یا مهەندیسی دەنگەکان.

ساڵی ١٣٨٨ـیش کودێتا لە دەنگەکانی دەنگدەران و هەڵسوکەوتی، سپا، بەسیج، هێزەنیزامی و ئەمنییەتییەکان و جینایەتەکانی زیندانی کەهریزک و شوێنەکانی دیکە و گیرانی سەدان کەس لە هێزەکانی نێو دەسەڵاتی و “دادگا” یی بە کۆمەڵ و “تۆبە” بە ژمارەیەکیان کردن و دەستبەسەری ئاغای کەرووبی، ئاغای مووسەوەی و خانمی ڕەهنەوەرد و بە ڕێبەری “فتنە” ناودێرکرانیان و…

هاتنە دەنگی خەڵکانی ناڕازی لە بەسەرکۆمارکردنەوەی ئەحمەدی نیژاد، نیشانەی قەڵشێکی گەورەی نیزامی ئیسلامی و بۆچوون و هەڵسوکەوتی جیاوازە لەسەر هەڵبژاردن و فرسەتێکی بۆ ناڕازی و موخلافانی سێستێم  و سیمای دزێوی ڕێژیم- کە بەشی هەرەزۆری بۆ خۆێیەکان شاراوە بوو- پتر ئاشکرا بوو. لە دەرەوەش کۆماری ئیسلامی بە وێژمانی “گفتگوی تمدنها”ی  پێشنیاری خاتمی، بەرەو ئینکاری “هولوکاست” و لەنێوبردنی ئیسرائیل و دەستێوەردانی پتری شەڕ خوڵقنانەی ڕێژێم لە چەند وڵاتی دەرووبەری خۆی چوو. و…

 هەڵبژاردنی ڕووحانیش وڵامێکی دژبەری خەڵکانی دەنگ دەر بوو بە کوودێتای دەنگەکانی ئەحمەدی نیژاد و سەپاندنی”برجام” بە خامنەیی، سپا، بەسیج و هێزە ئەمنیەتییەکانیان و ژووری بەتی ڕێبەری، هەر چەند خامنەیی بە ناچاری ناوی “نرمش قهرمانانە”ی لەسەر دانا.

ئێستاش لە لایەک، گەلانی ئێران بەتایبەتی خاوەن دەنگەکان، بە وەزعی زۆر ناخۆشی خوێنرێژی، وێرانی، کاولکاری، ئاواریی، لە عێراق، سووریە، لیبی و کردەوە تێروریستی و دژی گەلییەکانی داعیشی سونی، و شەڕ دەترسێنن، لە حاڵێک دا، قۆڵی ڕاست و توندئاژۆی کۆماری ئیسلامی، بۆخۆیان باوکی داعێشی شیعەن. و لە لایەکی دیکەش ئەوە خەڵکانەی لەنێو دەریایەک نەتەبایی و جیاوازی، زوڵم و تەپەسەری، بیکاری و گرانی، ئیعتیاد و نەداری و دیان دیارەی نالەباری کۆمەلایەتیی و فەرهەنگیی دیکە ژیانی زۆر ناخۆش تێپەڕ دەکەن، بەناچاری دڵخۆش دەبن بە وەعدە و بەڵێنییەکانی کاندیداکان. بۆیە دەچنە سەر سندووقەکانی ناشەفاف و جێی گومانی دەنگ دانەکان.

ڕۆژی کورد: بەشێک لە ڕیفۆرمخواز و هەروەها چالاکانی سیاسیی کورد کە ڕێژەشیان زۆر نیە دەڵێن دەبێ کورد پرۆسەی هەڵبژاردن بە قازانجی خۆی بەکار بهێنێت، دژبەرانیش دەڵێن ئەو گریمانەیە لەلایەن حیشمەتوڵا تەبەرزەدیشەوە هاتە ئاراوە و ئەنجامی نەبوو و لە ئەنجامدا تەنیا تەندووری هەڵبژاردن بۆ ڕژیم گەرم دەکات، ئێوە بە گشتی لاتان وایە، تەحریم دەتوانێ دەردێک دەرمان بکات؟

حاتەمی: تەرحریمی هەڵبژاردن لە ئێرانی ئیسلامی سیاسیی کراو دا، ئەگەر گشتگیر بێ، و دەسەڵاتیش بە هێندی بگرێ و پشتیوانی جیدی لە دەرەوەش هەبێ، دەتوانێ کاریگەری هەبێ. بەڵام بەداخەوە تا ئێستا وانەبوە. ئەوانەی هەڵبژاردنیش وەک دەرفەتێک چاو لێدەکەن بە تایبەتی چالاکانی مەدەنی و توێژەکانی ئاڵوگۆرخواز لەنێوخۆ، پێیان وایە بەشداری نەکردن ئیمتیازە بە بەرەی ڕاست و سپا و “رانت خۆرەکان” و بە گشتی “بد” لە “بدتر” باشترە.

    لە ٣٤ هەڵبژاردنی تا ئێستای ڕێژیم- کە لە ٢٩ ی گوڵان (بانەمەڕ)، دەبنە ٣٦ دانە- کەمترین ڕێژەی بەشدارانی هەڵبژاردن، لە ساڵی ١٣٧٢ ی هەتاوی بۆ دەوری دوویەمی سەرکۆماری هاشمی ڕەفسەنجانی بوو. (٥٠،٦٦%) و زورترینی ڕێژەش ساڵی ١٣٨٨ (٨٢%) بوە.

ڕۆژی کورد: پێدەچێت حیزبە کوردییەکان ئێستا لەسەر تەحریم زۆر هاودەنگ بن، لاتان وایە کاریگەرییەکانی چۆن دەبێت و بە گشتی ئایا تەحریم دەتوانێ دەنگی ناڕەزایەتیی کورد و نەتەوە بندەستەکانی تری ناو ئێران بە گوێی جیهان بگەیێنێ؟

حاتەمی: ئەوەی کە زۆربەی حیزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هاودنگ و هاوهەڵوێست بن، زۆر باش و بەرپرسانەیە، و لە مێژووی کۆدەنگی و هاوخەباتی‌دا، کردەوەیەکی زۆر گرینگە کە دەتوانێ کاریگەری خۆشی هەبێ.  ئەگەر ئەو کۆدەنگییە حیزب و ڕێکخراوە ناکوردەکانیشی لەگەڵ بێ یا هەرکام لاوان بە جیاش هاوهەڵوێست بن، کاریگەریان پتریان دەبێ و وزیان بۆ خەباتی داهاتووی هاوبەش زیاتر دەبێ.

تەحریم هەر دووک هەڵبژاردنی ئەمجاردا ئاسان نییە. چونکە شووڕای شار و لادییەکان- کە پێنجەمین خولی هاوکاتە لەگەڵ دوازدیەمین خولی سەرکۆماری- زەحمەت ترە. شووڕاکان بەشێکن لە بەڕێوەبەری نا ناوەندی(غیرە متمرکز) و دەتوانێ بوونی لە نەبوونی زۆر باشتر بێ. بەتایبەتی ئەگەر خەڵکانێک کە پتر جێی متمانەی دەنگ دەران بن هەڵنژێردرێن. وەک خولی یەکەم.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت