عەلی شەمخانی بۆ شاندی هەرێم: “ئێمە لەمەڕ جوڵەی هێزەکانی دژە شۆڕش نیگەرانین”

0
888

روژی کورد: دوابەدوای سەردانی شاندیکی یەکەیەتیی نیشتمانی کوردستان، شاندێکی حکوومتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی وەزیری ناوخۆی هەرێم لەسەر پرسی کێشەکانی سەر سنوور و چالاکییەکانی حیزبی دیمۆکرات روویان لە تاران کرد.

کەریم سەنجاری وەزیری ناوخۆ و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیمۆکراتی کوردستان، بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ عەلی شەمخانی بەرپرسی شۆرای باڵای ئەمنەیەتی رژیمی تاران کۆبوویەوە و بەپێی راگەیاندنی ماڵپەڕەکانی رژیمی تاران، هاوکاریی خۆیان بۆ حکوومەتی تاران راگەیاندووە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەری “تەسنیم”ی سەربە سوپای تیرۆریستیی پاسدارانی رژیمی تاران، کەرم سەنجاری رایگەیاندووە: ئیزن بە هیچکام لە هێزەکان نادەن کە لە سنوورەکان کاری ئاژاوەگێڕی بکەن و بە هەموو هێزی خۆیانەوە لە بەرامبەریاندا رادەوستن.

هەتا ئێستا ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هۆکاری سەردانی شاندی هەرێم بۆ تاران و باس و بابەتی کۆبوونەوەلەگەڵ بەرپرسانی ئەمنیی رژیم، هیچ هەواڵ و راپۆرتێکی بڵاو نەکردۆتەوە.

هاوکات عەلی شەمخانی ئاماژەی بە جوڵەی ‌هێزەکانی حیزبی دێمۆکرات کردووەو سەبارەت بە زیادبوونی جوڵەی هێندیک هێزی دژە شۆڕش لە ناوچە سنوورییەکان نیگەرانی و ترسی خۆی دەربڕیوە.

چەند رۆژ پێش ئێستا نچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمریکا، ویڕای سوپاس و پێزانین بۆ حیزبی دیمۆکرات رایەگەیاند: کە هیچکات حیزبی دیمۆکرات هۆکاری ناڕەحەتی و کێشەی هەرێمی کوردستان نەبووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.