ڕەوشی نالەباری پەنابەران لە وڵاتی تورکیە

0
2794
ئەمین خەواله: ڕۆژنامه نووس و هه واڵنێر

چەمک و دەستەواژەی پەنابەر و پەناخواز بابەتێکی بەرچاوی ئەم ڕۆژانەی میدیا و ناوەندە هەواڵنێریەکان کە زۆر جار کەڵکی لێ وەرگیراوە و کەسانێک یان لایەنێک بۆ بەرژەوەندی مافەکانی خۆیان و هەلی دەربازبوون لە قەیرانێکی کاتی گواستوویانەتەوە و مافی پەنابەری ڕاستەقینە لەم نێوانە دا پێشێل کراوە. پەنابەر لە مانای وشە و ڕەستە دا بە کەسێک ئەگوترێت کە بە پێی پێوه‌ره‌كانی كۆنوانسیۆنی ژنێڤ به‌ ناچار و لە ژێر گوشار لە شار و زێدی لە دایک بوونی خۆی دوورکەوتبێنەوە و هەڕەشەی زیندان و ئەشکەنجە و زۆر جار سووکایەتی جەستەیی و ئێعدامی لە سەر بێت، كه‌ واته‌ به‌ پێی ئه‌م مانایه‌ په‌نابه‌ر به‌ كه‌سێك ئه‌گۆترێت كه‌ به‌ هۆكاری نه‌ته‌وه‌، ئایین و بیر و باوه‌ڕی سیاسی یان ئه‌ندامه‌تی رێكخراوێكی سیاسی ناچار ئه‌بێت ژیانی په‌رته‌وازه‌یی و غۆربه‌ت هه‌ڵبژێرێت. لە هەمان کاتدا کۆچبەر بە پێی مەیل و رەزامەندی خۆی و زۆر جار بۆ گۆڕانکاری بواری ئابووری خۆی و بنەماڵەکەی لە شاری خۆی بۆ شارێکی دیکە یان وڵاتێکی جیاواز کۆچ ئەکات و هیچ گوشار و هەڕەشەیەک لە سەر خۆی و بنەماڵەکەی نیە و تەنیا بۆ ڕێکخستنی ژیانێکی نوێ شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی بە جێ ئەهێڵێت و دواتر بە بێ هیچ کێشەیەک ئەگەڕێتەوە بۆ زێدی خۆی لێرەدا زۆر جار کۆچبەران ئەچنە جەستەی پەنابەر و پەناخواز و بە شێواز و مێتودی جوراوجۆر ڕوو ئەکەنە وڵاتە رۆژئاواییەکان و زۆر جار ئامریکا و وڵاتانی ئامریکای باکوور و ئۆسترالیا و هتد. بە پێی دوایین ئامارەکان لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو دا ڕێژەی پەنابەرانی دونیا و ئەوانەی لە زێدی نیشنەجێبوونی خۆیان دوورکەوتوونەوەتەوە گەیشتووەتە زیاتر لە ٦٨ ملوێن کەس کە زۆربەیان بە هۆی شەڕ و نائارامی لە وڵاتەکەیان یان بە هۆی هەڕەشەی ئایینی، نەتەوەیی، ڕەگەزی و پێوەندی لە گەڵ گرووپە سیاسیەکانی دژبەری وڵاتەکەیان لە ژێر گوشار و هەڕەشە دا ناچار بوون وڵاتەکەی خۆیان بە جێبهێڵن و ڕوو بکەنە وڵاتانی ئۆروپایی و ڕۆژئاوا.
بە پێی سەرچاوەکان و دوایین ئامارەکانی بەردەست زۆرترین ڕێژەی پەنابەران و پەناخوازان لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەتی لە وڵاتانی وەک ئەفغانستان، سووریە، عێراق، ئێران و سوومالی و چەن وڵاتێکی دیکەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوینەوەن. هاوکات بۆ ماوەی چوار ساڵی ئازگار و بەردەوام وڵاتی تورکیە زۆرترین ڕێژەی پەناخوازانی لە ناوخۆی وڵاتەکەی ڕاگرتووە کە بە پێی دوایین ئامارەکانی کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٨ وڵاتی تورکیە ٣.٥ ملوێن پەنابەری لە وڵاتەکەی دا ڕاگرتووە کە زۆرترین ڕێژە نزیکی ٢.٥ ملوێن کەس لەم ڕێژە جەماوەری سووریەن کە بە هۆی شەڕ و نائارامی وڵاتەکەیان ناچار روویان کردووەتە وڵاتی دراوسێی خۆیان تورکیە، دوای وڵاتی سووریە پەناخوازانی ئەفغانی بە ڕێژەی ١٤٩ هەزار کەس لە پلەی دووهەم، عێراق بە ١٤٢ هەزار لە پلەی سێهەم و پەنابەرانی ئێرانی ٣٩ هەزار کەس کە ڕێژەیەکی زۆریان کوردن و لە کۆتایی دا وڵاتانی سوومالی و سوودان و چەن شوێنی دیکە ٥ هەزار پەناخوازیان نیشتەجێی تورکیایە.
ئامانجی سەرەکی لەوەی ئەو هەموو ڕێژە جەماوەرە لە هەموو دونیا ڕوو ئەکەنە وڵاتانی وەکوو تورکیە، یوونان، مالیزی، ئەرمەنستان و چەن شوێنی دیکە ڕۆیشتن بەرەو وڵاتێکی سێهەمە لە ڕێگای نوێنەرایەتی کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران نیشتەجێی ئەو وڵاتانە و دابینکردنی مافی پەنابەرایەتی لە ڕێگای ئەو ڕێکخراوە مافی مرۆڤیەوەیە بەڵام بە داخەوە لە ساڵانی دوایی دا ڕیکخراوی کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان لە وڵاتی تورکیە هەموو ئیش و کار و چالاکیەکانی لەو وڵاتە داوەتە دەست ئیدارەی کۆچ و کۆچبەرانی وڵاتی تورکیە و ڕێژەیەکی زۆری پەنابەری نائۆمێد کردووە.
زۆرترین ئەو کەسانەی ناچار ئەبن وڵاتەکەیان بە جێبهێڵن بە ڕێگای نایاسایی سنوورەکان ئەبەزێنن و ڕوو ئەکەنە وڵاتانی دراوسێی وەکوو تورکیە پێشتر نوێنەرایەتی کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان دوای پشکنین و دیمانەیەکی کورت مافی مانەوەی کۆرت خایەنی دەرئەکرد بۆ ئەو کەسانەی داوای پەناخوازیان پێشکەش ئەکرد و دواتر دوای چەندین قۆناغ چاوپێکەوتن لە ئەگەری وەرگرتنی ئەو کەسانە لە لایەن کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان مافی پەنابەرانی پێ دەبەخشرا و دۆسیەکەیان ئەچووە بەشێکی دیکە بۆ هەڵسەنگاندن و بەڕێکردنیان بۆ وڵاتی سێهەم و دابیکردنی ژیانێکی ئارام بۆ خۆیان وبنەماڵەکانیان. داوبەدوای هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٦ زایینی ئامریکا و هەڵبژاردنی دۆناڵد ترامپ بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆمەڵێکی زۆر بەربەست خرایە سەر ڕێگای پەنابەران و وەرگرتنی دۆسیەی پەنابەران لە لایەن ئەو وڵاتەوە هەڵپەسێردرا. وڵاتێک وەکوو ئامریکا کە پێش هاتنە سەر کاری سەرۆک ترامپ هەموو ساڵێک ڕێژەی ١٠٠ تا ١١٠ هەزار پەنابەری لە هەموو پەنابەران تەنیا لە وڵاتی تورکیە ئەگواستەوە ئەم ڕێژەی بۆ ماوەیەکی زۆر هەتا ئاستی سفر ڕاگرت و دواتریش بە پێی کۆمەڵێک ڕێنوێنی نوێ و مەرجدار لە دوایین ئامارەکانی کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو ڕێژەی بۆ ئێرانیەکان گەیاندووتە ٥٠٠ کەس و بۆ جەماوەری وڵاتی سووریە ٢٠ هەزار کەس کە بە نێسبەتی ڕێژەی پێشووتر زۆر کەمە و بەرچاو ناکەوێت. دوابەدوای وڵاتی ئامریکا وڵاتانی کانادا و ئۆسترالیا کە ئەوانیش زۆر بە قایمکاری پەنابەریان ئەگواستەوە ڕێژەی وەرگرتنیان هێنایە ئاستێکی زۆر نزم کە بەرچاو نیە.
دوابەدوای ئەوەی ساڵی ٢٠١٥ وڵاتی تورکیە سنوورەکانی ئاوەڵا کرد جەکاوەرێکی زۆر لە دەروازەی ئەم وڵاتەوە خۆیان گەیاندە وڵاتانی ڕۆژئاوایی ئۆرۆپا و زۆرترین ڕێژەیان لە ئاڵمان و فەرانسە و بریتانیا گیرسانەوە و نیشتەجێبوون هەر بۆیە ئەم ساڵانی دواییە و پێشتریش وڵاتانی ئۆروپایی وەکوو بەشدار لە گواستنەوەی پەنابەر لە ڕێگای کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بەشداریان نەکردووە تەنیا لە چەن کەیسێکی تایبەت نەبێت. هەر بۆیە رێکخراوی کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نێوان سەرسووڕمان و ناباوەڕی ڕێکخراوە مافە مرۆڤیە جیهانیەکان بەشێکی زۆری چالاکییەکانی خۆی سپاردە دەس ئیدارەی کۆچ و کۆچبەرانی وڵاتی تورکیا و بەشێکی زۆر کەمی بەرپرسانی کۆمیساریا تەنیا وەکوو چاودێرێک لە وڵاتی تورکیە ماونەتەوە و خۆیان لە هەموو کێشە و بابەتەکان دوور ڕاگرتووە. دیارە لەم نێوانەدا بەرپرسان و چاودێرانی ئیدارەی کۆچ و کۆچبەران بە پێی کەم ئەزموونی و قۆرسایی باری ڕیژەی پەنابەران هەم خۆیان و هەم زۆرێک لە پەنابەرانیان تووشی کێشە کردووە و بوارێکی ترس و دڵەڕاوکی لە نێوان پەنابەرانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە جێگر بووە.
بە پێی هەواڵێکی ناوەندی هەواڵنێری ئاناتۆلیا ماوەیەک پێش ئێستا تەرمی ٨ پەنابەر کە پێدەچێت زۆربەیان هاووڵاتی ئەفغانستان بن لە چیاکانی سنووری ئێران و تورکیە لە ژێر بەفری تواوەی زستانی ڕابردوو دوزراوەنەتەوە و لێکۆڵینەوە لە سەر ناو و کەسایەتی ئەو کەسانە هێشتا بەردەوامە.
وەک ئاماژەمان پێدا زۆربەی ئەو کەسانەی روو لە وڵاتی تورکیە ئەکەن بە شێوەی نایاسایی و لە ڕێگەی سنووری نێوان ئێران و تورکیە لە ڕێگا چیا و کوێستانە سەرکەشەکانی ئەو وڵاتە دێنە ناو خاکی وڵاتی تورکیە و خۆیان بە پۆلیس و بەرپرسانی ئیدارەی کۆچبەرانی ئەو وڵاتە دەکەن کە بە داخەوە لەم دواییانەدا لە لایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە تووشی دەمارگرژی و زۆر جار بەندکران و سننورداش کردن هاتوون. بە پێی سەرچاوەیەکی ماڵپەڕی هانا لە نزیکی شاری وان لە سەر سنووری نێوان هەر دوو وڵاتانی تورکیە و ئێران کەمپێکی پەنابەری بە ناوی کۆرۆباش سازکراوە کە نزیک بە ٢٠٠٠ پەنابەری ئێرانی و ئەفغانی و پاکستانی لە خۆگرتووە کە هاوکات لە خراپترین باری مرۆڤی دا ژیان بە سەر دەبەن و زۆربەی ئەو کەسانە ماوەی چەن مانگە لەو کەمپەدا بەند کراون لێپرسینەوەیان بۆ نەکراوە لە سەر دۆسیەکانیان و هەروەها بە پێی ئاماژەی ماڵپەڕی ناوبراو ڕێژەیەکی ٤٠٠ کەسی لە پەناخوازانی ئەفغانی دەستیان داوەتە مانگرتن و ماوەیەکی زۆرە نان و ئاویان نەخواردووە بەڵام بە داخەوە تا ئێستا هیچ هەوڵێک نەدراوە بۆ باشبوونی بارودۆخیان لە لایەن بەرپرسانی ئەو کەمپەوە.
لە لایەکی دیکەش دوابەدوای هاتنەسەرکاری لایەنی ڕاستگەرا و سەرکەوتنی ئێسکات مۆریسۆن لە وڵاتی ئۆسترالیا ڕەوشی پەنابەران و پەناخوازان لە وڵاتە چووەتە ڕەوتێکی نالەبار و مەترسیدارەوە و بە پێی سەرچاوەکان لە کەمپەکانی دووڕگەی مائووس و نائۆرۆ هەتا ئێستا ١٠ کەس دەستیان داوەتە خۆکۆژی و هەوڵی کۆشتنی خۆیانیان داوە بەڵام تا ئێستاش دەوڵەتی ئەو وڵاتە و ڕێکخراوە مافی مرۆڤیەکان هیچ هەوڵێکی بەرچاویان نەداوە.
بە پێی هەواڵێکی دیکەی هەواڵنێری ئاناتۆڵی لە سەرەتای ئەمساڵی زایینەیەوە ڕێژەیەکی بەرچاوی ٢٠هەزار هاووڵاتی ئەفغانی لە وڵاتی تورکیە دەرکراون و هاوکات ڕێژەی ٣٥٠ هەزار هاووڵاتی سووریە بە هۆی ئارامبوونی وڵاتەکەیان گەڕاوەنەتەوە بۆ وڵاتی خۆیان. لەم نێوانەدا بەڵام بارودۆخی ئێرانیەکان زۆر ناڕوون و نادیارە ساڵی ٢٠١٤ هاووڵاتی ئێرانی سەید جەماڵ حۆسەینی سەرنووسەری ماڵپەڕی مافی مرۆڤی هێرانا لە کاتێک دا بە فەرمیی مافی پەنابەری لە لایەن کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان پێدرابوو لە ئاپارتمانەکەی لە شاری نەوشەهیر لە ناوەڕاستی وڵاتی تورکیە تێرۆر کرا و هەتا ئێستاش بکوژ یان بکوژانی دۆسیەکەی نەدۆزرانەوە و کەیسەکەی لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە تا ئێستا داخراوە. ئەم ماوە دواییانەش هاووڵاتیانی ئێرانی بە گشتی و کوردانی رۆژهەڵات بە تایبەتی لە بارودۆخێکی زۆر نالەبار و ناڕوون ژیان بە سەر دەبەن لە وڵاتی تورکیە لە لایەک هەڕەشە بۆ سەر خۆیان و بنەماڵەکانیان لە لایەن هێزە ئەمنییتەکانی ئێران بەردەوامە و لە لایەکی دیکەش بە هۆی کێشە و ئاڵۆزی دەوڵەتی تورکیە لە گەڵ کوردانی نیشتەجێی وڵاتەکەی مەترسی بەدی دەکرێت. باری ئابووری و دابەزینی نرخی لیری تورکی لە بەرانبەر دۆلاری ئەمریکی و قەیرانەکان ژیانی پەنابەرانی بە تەواوەتی ئاڵۆز کردووە سەرەڕای ئەوانەش ناڕوونی چارەنووسیان و نەبوونی مافە سەرەتاییەکان بۆ پەنابەران و ئەگەری دەرکردنیان خەوی لە چاویان زڕاندووە و دۆخەکەی زۆرتر ئاڵۆز کردووە.
زۆربەی ئەو بوودجە و داهاتانەی لە لایەن یەکیەتی ئۆروپا و کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە مرۆڤدۆستەکان بۆ کاروباری پەنابەران بەڕێدەکرێت سەرفی هەڵبژاردنەکانی یەک لە دوای یەکی دەوڵەتی تورکیە و ڕێکخستنی ئاوسانی ئابووری وڵاتی تورکیە دەکرێت و پەنابەران بە تایبەت پەنابەرانی ئێرانی لە کەمترین مافەکانی خۆیان بێ بەشن و لە لایەکی دیکەش مافی کارکردن تەنیا بە ڕێگای نایاسایی هەیە و پەنابەران ناچار لە دۆخێکی زۆر نالەباری دوور لە یاسا بنەڕەتیەکانی مرۆڤایەتی زیاتر لە ١٢ کاژێر و بە نیوەی مەعاشی ئاسایی لە کارگەکانی بیناسازی تاقەت پڕووکێن دا چالاکی و کار ئەکەن. ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی مافی مرۆڤ زۆر بە هێواشی و بە دوور لە چاوی حکوومەت چالاکیەکانی خۆیان بەردەوام ئەکەن و زۆر جار ڕێگریان لێکراوە بۆ بەردەوامی چالاکیەکانیان.
هەر وەک لە سەرەتای نووسراوەکەدا باسمان لێکرد بەشێکی زۆری پەنابەران تەنیا کۆچبەری ئابوورین و بۆ گۆڕانکاری لە ژیان و گوزەرانی بارۆدۆخی ئێستایان ڕوویان کردووەتە وڵاتی تورکیە بە هیوای ئەوەی دوای چەن ماوەیەک ڕوو بکەنە وڵاتانی ئۆرووپایی و ئامریکا و کانادا و وڵاتانی رۆژئاوا کە بە خراپتربوونی دۆخەکە و ڕاگرتنی چالاکیەکانی هەناردەکردنی پەنابەر لە ڕێگای کۆمیساریای باڵای نەتەوە یەکگرتیەکگرتووەکان بۆ وڵاتی ئەمنی سێهەم زۆربەیان بڕیاری گەڕانەوە ئەدەن و بە پێی سەرچاوەکان ئەم ماوە دواییە ڕێژەیەکی بەرچاو لە پەنابەرانی ئێرانی پاشگەزبوونەوە و گەڕاونەتەوە کە ئەوەش بووەتە هۆی بێ متمانەیی بەرپرسانی ئیدارەکانی کۆچ و کۆچبەران لە وڵاتی تورکیە و بڕوا و متمانەیان بە پەنابەرانی ئێرانی زۆر لاواز بووە یان بە تەواوی نەماوە و ئەوەش دۆخەکەی چەن هێندە نالەبار و ئاڵۆزتر کردووە. زۆر جاریش مەسەلەی جیاوازی ئایینی و کێشەکانی وەکوو ئامرازێک بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی کراوەتە داردەستێک لە لایەن کۆمەڵگای ئێرانیەوە و دواتر لە لێکۆڵینەوەکان دا نادروستی بابەتەکان دەرکەوتووە و ئاشکرا بووە کە خاوەن دۆسیەکان هیچ کێشە و گرفتێکیان نیە و تەنانەت بە ڕێگای یاسایی و بە پاسپۆرت لە وڵاتەکەیان دەرکەوتوون. هەموو ئەم گرفتانە و وەک ئاماژەم پێدا کەم ئەزموونی و بەرچاوتەنگی بەرپرسانی کۆچ و کۆچبەرانی وڵاتی تورکیە کارێکی وایان کردووە کە ئیش و کارەکان نەک بە کەمی زۆر جار هیچ نەچوونەتە پێشەوە و بارگرانی تەنیا لە شەر پەنابەران و بنەماڵەکانیان ماوەتەوە و دوای ساڵانێکی زۆری چاوەڕوانی و وەک ئاماژەمان پێدا زۆربەیان دوای وەرگرتنی مافی پەنابەری بە پێی پەیناننامەی ژێنێڤ هەموو ڕێسەکانیان لێ بووە بە خوری و چارەنووسیان ناڕوونە و هەرکات مەترسی پێشهاتەیەکی نوێ و چاوەڕوان نەکراو ئەکەن.
هه‌موو رۆژێ هه‌واڵی ده‌زگیركرانی كۆمه‌ڵێكی به‌رچاوی په‌نابه‌ر له‌ شاره‌كانی ئێزمیر، ئێسته‌مبووڵ، باڵكسیر، ئه‌نكه‌ره‌ و شاره‌كانی سه‌ر سنووری یوونان ده‌كه‌وێته‌ به‌ر چاوی بینه‌رانی میدیاكان و ماڵپه‌ڕه‌ هه‌واڵنێریه‌كان بۆ ده‌ربازكردنی ژیانی خۆیان و ماڵ و منداڵیان له‌ قه‌یرانی توركیه و گواستنه‌وه‌ به‌ره‌و وڵاتێكی رۆژئاوایی به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو گرفته‌كان رێكخراوه‌ مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤیه‌كان و رێكخراوی كۆمیساریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ساتێكیش هه‌ستیان نابزوێت و دڵیان به‌ ره‌حم نایه‌ت به‌ پێی سه‌رچاوه‌كان ته‌نیا ساڵی 2015 له‌ ڕه‌وتی كۆچی به‌ربڵاوی په‌نابه‌ران به‌ره‌و ئۆروپا زیاتر له‌ ده‌ هه‌زار منداڵ بێ سه‌ر و شوێن بوون و له‌ بنه‌ماڵه‌كانیان دابڕاون هه‌ر وه‌ها ئه‌م ماوه‌ به‌ هۆی داخرانی رێگا نایاساییه‌كانی نێوان ئێران و توركیه كومه‌ڵێكی دیكه‌ی په‌نابه‌ری ئێرانی، ئه‌فغانی و پاكستانی له‌ رێگا هه‌ورازه‌كان زۆر به‌ سه‌ختی و دوای ماندوو بوونێكی زۆر خۆیان ئه‌گه‌یه‌ننه‌ خاكی وڵاتی توركیه كه زۆربه‌یان له‌ شاره‌ سنوورییه‌كانی وه‌كوو وان و هه‌كاری له‌ لایه‌ن پۆلیسی وڵاتی توركیه دێنه‌ گرتن و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ كه‌مپه‌ په‌نابه‌ره‌ییه‌كان ئه‌یانھێڵنه‌وه‌ له‌ خراپترین دۆخی ژیان و زۆر جار بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ لێپرسینه‌وه‌یان لێ ناكرێت.
به‌ پێی هه‌واڵێكی دیكه‌ی ماڵپه‌ڕی هانا كه‌ زانیاری له‌ سه‌ر رةوشی په‌نابه‌ران ئه‌خاته‌ به‌ر چاوی بینه‌رانی له‌ ماوه‌ی چه‌ن مانگی ڕابردوو ڕۆژنامه‌وانێك و چالاكێكی مافی مرۆڤی به‌ ناوی حه‌مید ره‌زا ئه‌مینی ناسراو به‌ “ئاریۆ به‌رزه‌ن” له‌ هاتنه‌ ناو خاكی توركیه له‌ نزیكی شاری وان له‌ لایه‌ن پۆلیسی كۆچبه‌ری ئه‌و وڵاته‌وه‌ له‌ كه‌مپی كۆرۆباش به‌ندكرا ید ره‌زا یان  وه‌ و زیاتر له‌ ماوه‌ی سێ مانگه‌ هێشتا چاره‌نووسی ناوبراو نادیاره‌ و له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو داوای یارمه‌تیان له‌ زۆربه‌ی رێكخراوه‌ مافی مرۆڤیه‌كان و هاوكات رێزدار جاوید ره‌حمان به‌رپرسی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری ئێران كردووه‌ تا ئێستاش ناوبراو له‌ كه‌مپی ناوبراو به‌ندكراوه‌ و ئاكامی دیار نیه. زۆرن ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ساڵانێكی زۆره‌ ماڵ و نیشتمانی خۆیان به‌ جێهێشتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی ئارام و بێ كیشه‌یان بێت به‌ڵام تا ئێستاش ئاكامی دۆسیه‌كانیان نادیاره‌ و منداڵه‌كانیان له‌ خراپترین دۆخی گۆنجاو و له‌ ڕه‌وشێكی ته‌واو نادیار دا باڵا ده‌كه‌ن. به‌ بێ ئه‌وه‌ی داهاتوو و دوارۆژیان دیار بێت

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here