ئاشکرابوونی نهێنیی کوژرانی کچێکی پەنابەر لەلایەن کورێکی ئەفغان، دوای ٣ مانگ

0
3956

هانا: کێشەی تایبەت بە پەنابەران، ڕۆژ بە ڕۆژ بواری جیاواز و نوێ بە خۆیەوە دەگرێ. کچان و بەتایبەتی کچانی تەنیا و سەڵت، لەم ڕووەوە زۆرترین مەترسییان ڕووبەڕوو بۆتەوە.

ماەی سێ مانگ بەر لە ئێستا، کوڕێکی پەنابەری خەڵکی وڵاتی ئەفغانستان کە مافی پەنابەریشی لە وڵاتی ئاڵمان پێنەدراوە، کچێکی پەنابەریئەفغانی لە وڵاتی ئاڵمان کوشتووە.

پۆلیسی شاری بینگێن سەر بە ئەیالەتی ڕاینێر فاڵس ـی ئاڵمان، ئەمڕۆ ڕایگەیاندوو کە تەرمی لەت و پەت کراوی ئەو کیژە ئەفغانییە لە شوێنێکی شاراوە دۆزراوەتەوە.

داوود کە خەڵکی ئەفغانستانە و ماوەی ٢ ساڵ بەر لە ئیستا هاتووە بۆ وڵاتی ئاڵمان و مافی پەنابەری پێنەدراوە دوای کوشتنی ئەو کچە ئاەفغانییە و لەت وپەت کردنی جەستەی، لە شوێنێکی دوور و شارەوە شاردوویەتییەوە.

پێدەچێ، داوود ئەو کچە ئەفغانییەی پەلکێشی دەرەوەی شارەکان و ناو شاخ و لێڕەوارەکان کردبێت و لەوێ کوشتوویەتی.

تا ئێستا هۆکاری ئەو کوشتنە ناڕوونە.

داوود، دوای ئەوەی کە مافی پەنابەرێتی پێنەدراوە، چەندین جاران داوای لە فەرمانگەی پەنابەرانی ئاڵمان کردووە تا بیگەڕێننەوە وڵاتەکەی خۆی بەڵام بە هۆکاری نادیار، داواکەی ڕەت کراوەتەوە.

لە ماوەی ٣ ساڵی ڕابردوودا و دوای هاتنی لێشاوی پەنابەران بۆ وڵاتانی ئوروپایی، ڕاپۆرتگەلێکی زۆر لەمەڕ دەستدرێژی کردن و کوشتنی کچان و ژنان لەلایەن پەنابەر و پەناخوازەکانەوە بڵاو بۆتەوە.

ئامارەکان باس لەوە دەکەن کە کچان و بەتایبەت کچان و ژنانی تەنیا و سەڵت، بە بەردەوامی دەبنە ئامانجی کەسانی کەڵکاژۆخوازی سێکسی و ماڵی و مافیاکان و بە شێوەی جۆراوجۆر و لەناویاندا بە ناوی خۆشەویستی و بەڵێنیی ژیانی هاوبەش، دەبن بە قوربانیی کەسانی کەڵکاژۆخواز.

لە ئێستادا کچان و ژنان، لە وڵاتانی ئوروپایی، مەترسییەکی زۆریان لەمبارەوە ڕووبەڕوو بۆتەوە.

 

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here