ڤیزاى ئەم دوورگەیە بۆ ڕۆژنامەنوسان بە 8 هەزار دۆلارە !

0
4971

هانا: دوورگەى ناورۆ ئەو دوورگەیەیە کە لەناو زەریاى هێمندایە و ماوەى چەند ساڵێکە بەڕێکەوتنێک لەگەڵ حکومەتى ئوسترالیا بۆتە شوێنى بەندکردنى ئەو کۆچبەرانەى کە لەڕابردوودا ویستویانە بە قاچاخ و بەبەلەم ڕوو لە ئوسترالیا بکەن.
ئەو دوورگەیە کە ووڵاێکى سەربەخۆیە و خاوەنى حکومەت و پەرلەمانى خۆیەتى لە ڕابردوودا بڕیاریدا بە وەرگرتنى 8 هەزار دۆلار لەبرى وەرگرتنى ڤیزاى ئەو ووڵاتە بۆ ڕۆژنامەنوسان بۆ ئەوەى ڕێگری لە ڕۆژنامەنوسان بکات نەتوانن ڕەوشى خراپى ئەو پەنابەرانە لە کەمپەکانى ئەو دوورگەیە ڕوماڵ بکەن.
سەرەڕاى ئەوەش ، بەبێى زانیاریەکانى ماڵپەرى هەواڵیى ئیکۆ نیوزى ئوسترالیى، لە ئۆکتۆبەرى ساڵى 2015 ەوە ، هیچ ڕۆژنامەنوسێک وەڵامى ئەرێنى بۆ وەرگرتنى ڤیزا لەو دوورگەیەوە وەرنەگرتووە.
خراپى ڕەوشى پەنابەرانى هەردوو دوورگەى ناورۆ و پاپانیوگینیا بەجۆرێک بۆتە جێگەى نیگەرانى ڕێکخراوەکانى داکۆکیکار لە مافى پەنابەران لەناویاندا ڕێکخراوەکانى لێبوردنى نێودەوڵەتى و هیومان ڕایتز ۆچ کە بەبەردەوامى داوا لە حکومەتى ئوسترالیا دەکەن دەستبەجێ ئەو کەمپانە دابخات. بەڵام حکومەتى ئوسترالیا لە ئێستادا توندترین ڕێوشوێن لەدژى پەناخوازانى دەریایى قاچاخ پیادە دەکات و هەرکەسێک بیەوێـت بە قاچاخ و بەبەلەم ڕوو لەو ووڵاتە بکات ، دەستگیردەکرێت و ڕەوانەى ئەو ووڵاتە دەکرێتەوە کە لێوەى هاتووەو هاوکات ڕەتیدەکاتەوە مافى پەنابەرێتى بداتە ئەو پەنابەرانەى ئەو دوو دوورگەیەش چونکە ئەوانیش لەڕابردوودا ڕێگاى بەلەم و قاچاخیان بەکارهێناوە.

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here