بەلەمێکی پەنابەران لە سنووری ئوروپا ئاگری گرت

0
863

هانا: زیاتر لە ٣٠ پەنابەر دوای ئەوەی بەلەمەکەیان ئاگری گرت، لەلایەن ھێزی پاراستنی سنورەکانی ئوروپاوە لە مردن رزگار کران.

پەنابەرەکان ژمارەیان ٣٤ کەس بووە لەناو بەلەمێکی بچووکدا بوون لە کەناراوەکانی ئیسپانیا دوای ئەوەی بەلەمەکەیان ئاگری گرت، ناچار بوون خۆیان فرێبدەنە ناو ئاوەکەوە. بەڵام لەلایەن ھێزێکی پاراستنی سنورەکانی ئوروپا ناسراو بە فرۆنتیکس رزگار کران.

بەو پێیەی کە رووداوەکە لە باشووری رۆژئاوای دوورگەی ئابۆرن لە نێوان وڵاتی مەراکیش و ئیسپانیا روویداوە، پێدچێت پەنابەرەکان مەراکیشی بن.

Comments

comments

‎وه‌ڵام بده‌وه‌