پەنابەرێک دوای ١٧ ساڵ پەنابەری، بە هۆی درۆبوونی زانیارییەکانی، لە نۆروێژ دەردەکرێت

0
4038

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، پەنابەرێک بە نێوی ماهاد عابد موحەممەد کە بە ڕەگەرز خەڵکی وڵاتی جیبوتی ـیە، بە هۆی پێدانی زانیاریی درۆ لە کاتی داواکردنی پەنابەرییەکەی، بڕیارە دوای ١٧ ساڵ مانەوە لە نۆروێژ، دەربکرێت.

ماهاد عابد، لە تەمەنی 14 ساڵیدا چووەتە وڵاتی نۆروێژ و ئێستا وەک ئەندازیار لە گەورەترین نەخۆشخانەی ئەو وڵاتە کاری جێگیری هەیە.

بەرپرسانی فەرمانگەری پانەبەریی نۆروێژ ڕایانگەیاندووە، بە هۆی دانی زانیاری هەڵە لە دۆسیەکەیدا، دوای 17 ساڵ مانەوە لە نۆروێژ رەگەز نامەی نۆروێژیان لێ ئەستاندۆتەوە.
بە پێ بریارێک کە لە لایەن وەزیری پەنابەرانی نۆروێژەوە بە پۆلیسی ئەم ولاتە دراوە، بە بێ جیاوازی پێداچوونەوە بە پەروەندەی هەموو پەنابەرانی دانیشووی نۆروێژ دەکرێت.

لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا و دوای لێشاوی بەربەرینی پەنابەران بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوای جیهان، ئێستا وڵاتانی ئوروپایی دەستیان داوەتە هەندێ سەختگیری و پێداچوونەوەی تایبەت و دۆخی پەناخوازان لەچاو پێشوو زۆر گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و بەرەو ئاقارێکی نالەبار دەڕوات.

هەروەها لە ماوەی ڕابردوودا ٣٥ شارۆمەندی ئەفغان، لەلایەن وڵاتی ئاڵمانەوە گەڕێندرانەوە وڵاتی خۆیان.

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here