وەزیرى کۆچى ئوسترالیا: ڕەنگە بتوانین پەنابەرى زیاتر لە عێراق و سوریاوە وەربگرین

0
2615

هانا: وەزیرى کۆچى ئوسترالیا پیتەر داتن ڕایگەیاند ئەگەر توانیان بۆ خەڵکى ئوسترالیاى بسەلمێنن کە پڕۆگرامەکەیان بۆ وەرگرتنى پەنابەرانى سوریا و عێراق جێگەى متمانەى ئەوانە ، ئەوکاتە دەکرێت ئەو پڕۆگرامە فراوان بکرێت و ژمارەى وەرگیراوان زیاد بکەن.

وتەکانى وەزیرى کۆچى ئوسترالیا لەکاتێکدایە کە تا ئێستا تەنها نیوەى ئەو ژمارەیە لە پەنابەرانى سورى و عێراقى کە ساڵى پار حکومەتى ئوسترالیا بڕیاریدا وەریانبگرێت کە 12 هەزار پەنابەر بوون، لە ئوسترالیا نشتەجێ کراون.

پڕۆگرامى مرۆیى وەرگرتنى پەنابەران پڕۆگرامێکە بۆ ئەو پەنابەرانەى کە بەبێ گرتنەبەرى ڕێگا قاچاخەکان بەشێوەیەکى یاسایى داواى مافى پەنابەرێتى لە ئوسترالیا دەکەن و لەپاش یەکلایکردنەوەى کەیسەکەنیان و ناساندنیان وەک پەنابەر دەگوازرێنەوە بۆ ئوسترالیا.

بەڵام بەهۆى ئەو ڕێوشوێنە توندانەوە کە حکومەتى ئوسترالیا لەبارەى پشکنینە ئەمنیەکانەوە پیادەیان دەکات ، پڕۆسەى یەکلایکردنەوەى کەیسى پەنابەران کە زۆرجار لە کۆمیسیۆنى باڵاى پەنابەرانەوە ڕەوانەیان دەکرێت، زۆر خاوە. هاوکات ، وەزیرى کۆچى ئوسترالیا دووپاتى کردوە کە ئەوان دەیانەویت دڵنیابن لە کەسایەتى ئەو کەسانەى کە وەک پەنابەر لە ئوسترالیا نیشتەجێ دەکرێن.

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here