پێنج کەسی کوردی باشووری لە ئاگرکەوتنەوەی کەمپی پەناخوازان لە یونان بوونە قوربانی

0
2165

هانا: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە “هانا”، شەوی ڕابردوو، هەینی 5ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی، بە هۆی تەقینەوەی پیک نیک لە کەمپی پەناخوازان لە دوڕگەی لێسبووس لە شاری میتیلینی لە وڵاتی یونان، دوو بنەماڵەی کوردی کوردستانی باشوور، بوونە قوربانی.

خدر قەناعەتفەر
خدر قەناعەتفەر

بە گوێرەی لێدوانی خدر قەناعەت فەر، چالاکی سیاسی و پەنابەری کورد لەو کەمپە، ئەو ئاگرکەوتنەوەکە بە هۆی تەقینەوەی پیک نیک هاتۆتە ئاراوە کە لە ناو خێوەتی ئەو دوو بنەماڵە کوردەی کوردستانی باشوور ڕووی داوە”.

قەناعەت فەر هەروەها گوتی: “بە هۆی ئەوەی کە دوو پیاوی ئەو بنەماڵە لە کاتی تەقینەوەکە لە دەرەوە بوون، نەسووتاون بەڵام باوکی یەکێک لە بنەماڵەکان کە پیاوێکی بەتەمەنە و لە ئوروپاڕا بە مەبەستی ڕاگواستنی خێزانەکەی بەرەو ئەو کەمپە هاتبۆوە، بە هۆی ئەو ڕووداوە تووشی جەڵدەی دڵ بووە و ئێستا بە هۆی ئەوەی کە تووشی شڵەژان بووە، دەگوترێ ئالزایمێری گرتووە و یادەوەری ناو مێشکی بە گشتی شٶراوەتەوە”.

خدر قەناعەت فەر هەروەها گوتیشی: “بەداخەوە لەو ڕووداوەدا ژنێکی بەتەمەن و کوڕێکی ٦ ساڵان و یەکی ٤ ساڵان بە ناوی بەڕێز و بەهێز لە ناو کەمپەکەدا خێوەتەکەدا گیانی لە دەست داوە و یەکیان بە گشتی بۆتە خەڵووز و یەکێکی تر لە ژنەکان کە بە فڕۆکە گەیێندرابۆ ئاتێن و لە کۆمادابوو دوای ماوەیەکی کورت لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد”.

ئەو چالاکە سیاسییە کوردە لەمەڕ دۆخی کەمپەکە گوتی: “بە گشتی پەناخوازان لەو کەمپەدا لە دۆخێکی باش دا نەبوون بەڵام ئەو ڕووداوە تا ئاستێکی یەکجار زۆر هەموو دانیشتووانی ئەو کەمپەی تووشی شڵەژانی دەروونی و پەشۆکاوی کردووە و لە ئێستادا دۆخێکی زۆر نالەبار و نەگونجاو لە ناو کەمپەکە زاڵە و بڕیارە سبەی پەناخوازەکانی ئەو کەمپە ڕیپێوانێک بە دژی ئەو دۆخە ئەنجام بدەن”.

 

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here