پەناخوازێک بە یەک دەبە بەنزین ئاگرى لەجەستەى بەردا

0
2167

هانا: پەناخوازێکى موسڵمانى کۆمەڵگاى ڕۆهنگیاى بێرمە، کە ئێستادا لە ئوسترالیا پەناخوازە، بە یەک دەبە بەنزین لەناو بانکێکى ئەو وڵاتەدا ئاگرى لە جەستەى خۆى بەردا.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی دەیلی مەیل، “ئەو پەناخوازە کە ناوى “نوور” بووە لەپاش ئەوەى ئاگرى لەجەستەى خۆى بەرداوە، بۆتە هۆکاری سووتان و بریندار بوونی چەند کەسی تریش.”

ئەو پەناخوازە ماوەى زیاتر لە سێ ساڵە پەناخوازە و تا ئێستا مافى پەنابەرێتى هەمیشەیى لەو وڵاتە وەرنەگرتووە.

چالاکێکى کۆمەڵگاى مەدەنیش لە ئوسترالیا کە ئێستا خانەنیشن بووە دەڵێت: “ڕەنگە هۆکارى خۆسوتاندنی ئەو پەناخوازە لە ئێستادا ئاشکرا نەبێت بەڵام حکومەتى ئوسترالیا هەڕەشەى ئەوە لەپەناخوازان دەکات کە ئەگەر دۆسیەکەتان ڕەت بکرێتەوە ، هاوکارییە داراییەکانیان دەبڕێت.”

کەسێکى نزیک لە نوور لەبارەوە گوتوویەتی: ” نوور کێشەى دارایى هەبووە و بە زەحمەت توانیوێتى شتێک لەو پارەیەى کە وەریدەگرت بینێرێتەوە بۆ کەسوکارى لە بۆرما. وەک پەناخوازێکیش ئەو کەسە مافى کارکردنى لەئوسترالیا نیە.”

 بە وتەى ئەو کەسە، نوور دواهەمین مووچەى وەک هاوکارىی دارایى وەرنەگرتووە و پارەکە نەچۆتە سەر حسابە بانکییەکەى. ئەمە جگەلەوەى بەهۆى چاوەڕوانى بۆ وەرگرتنى مافى پەنابەرێتى لەو وڵاتە، بارى دەروونیشى زۆر جێگیر نەبووە.

ئوسترالیا یەکێکە لەو وڵاتانەى کە توندترین یاسا بەسەر پەناخوازانى زەریایى قاچاخدا دەسەپێنێن بەجۆرێک لە ئێستادا بەهیچ شێوەیەک ناهێلێت هیچ کەسێک بەقاچاخ و لەڕێگەى بەلەمەوە بچێتە ئەو ووڵاتە چونکە دەستگیریان دەکات و ڕەوانەى ئەو ووڵاتەیان دەکات کە بەلەمەکە لێوەى هاتوون و گەورەترین هێزى دەریایى و چاودێرى ئاسمانى ئەو ووڵاتەش بەکاردەهێنێت بۆ دۆزینەوەى بەلەمە قاچاخەکان و دەستگیرکردنیان و گێڕانەوەیان بۆ ئەو ووڵاتەى لێوەى هاتوون.

نور و سەرجەم ئەو کەسانەش کە بریندار بوون بەهۆى ڕووداوەکەوە ڕەوانەى نەخۆشخانە کراون.

 

Comments

comments

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here